هه‌ده‌په: ده‌مانه‌وێت مه‌سعود بارزانى رابه‌رایه‌تى یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى بکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوێنه‌رایه‌تى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"داوا له مه‌سعود بارزانى ده‌که‌ین بانگهشتى لایه‌نه‌کان بکات بۆ یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کوردستان و خۆى ڕابه‌رایه‌تى بکات".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئایارى 2021، محه‌مه‌د شه‌ریف، ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تیى هه‌ده‌په له هه‌رێمى کوردستان به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند، "ده‌وڵه‌تى تورکیا هیچ کاتێک نه‌یویستوه هیچ ستاتۆیه‌ک هه‌بێت به‌ناوى کورده‌وه، بۆنمونه ده‌ڵێن بۆ باشورى کوردستان هه‌ڵه‌یه‌کمان کرد و بۆ ڕۆژئاوا دوباره‌ى ناکه‌ینه‌وه، ده‌وڵه‌تى فاشیستى تورک به‌م داگیرکارییانه ده‌یه‌وێت خه‌ون و خه‌یاڵى میساقى میلـلى پێکبهێنێت".
نوێنه‌رایه‌تى پارتى دیموکراتى گه‌لان راشیگه‌یاند:"بانگه‌وازى سه‌ره‌کیمان بۆ مه‌سعود بارزانییه، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ى که سه‌رۆکى په‌ده‌که‌یه، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ى که له ته‌مه‌نێکى بچوکه‌وه له‌ناو شۆڕشى کوردستاندایه، ئه‌مڕۆش به‌م ته‌مه‌نه‌ى خۆیه‌وه وه‌ک ڕیش سپییه‌کى کورده...بانگ له هه‌مو پارت و ڕێکخراوه کوردییه‌کان بکات بۆ یه‌کڕیزى و یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى کورد و خۆشى ڕێبه‌ڕێتى بکات".
