وه‌زاره‌تى کاره‌با ئه‌وانه‌ى پێوه‌رى زیره‌کیان بۆ به‌ستراوه ئاگادار ده‌کاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌م قۆناغه‌دا هه‌ڵده‌ستن به‌دیاریکردنى بڕى پێدانى کاره‌با بۆ ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى پێوه‌رى زیره‌کیان بۆ دانراوه "به‌پێوه‌رى سینگل فه‌یس به 40 ئه‌مپێێ و سرى فه‌یس به 90 ئه‌مپێڕ".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئایارى 2021، وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه"ئاگاداریى هاوبه‌شانى کاره‌با ده‌که‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ى پێوه‌رى زیره‌کیان بۆ دانراوه له‌م قۆناغه‌دا وه‌زاره‌تى کاره‌با هه‌ڵده‌ستێت به‌دیاریکردنى بڕى پێدانى کاره‌با به‌مشێوه‌یه: جۆرى هاوبه‌شى پێوه‌رى سینگل فه‌یس به 40 ئه‌مپێێ و سرى فه‌یس به 90 ئه‌مپێڕ".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو که به‌مشێوه‌یه هه‌مو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى پێوه‌رى زیره‌کیان بۆ به‌ستراوه ئه‌گه‌ر وزه‌ى کاره‌باى به‌کارهاتو له‌و ئاسته‌ى وه‌زاره‌ت دیاریکردوه زیاتر به‌کارهێنرا ئه‌وا وه‌کو ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک وزه‌ى کاره‌باى ئه‌و هاوبه‌شه بۆ ماوه‌ى 45 چرکه( پانیه) ده‌کوژێته‌وه‌و پاش ( 150 ) چرکه کاره‌باکه‌ى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى 30 خوله‌کدا (ده‌قیقه) پێنج جار بڕینى کاره‌با له‌سه‌ر یه‌ک رویدا، ئه‌مجاره کاره‌باى هاوبه‌شه‌که ده‌بڕدرێت و پاش 45 خوله‌ک ( ده‌قیقه ) کاره‌باکه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه".
هاوکات وه‌زاره‌تى کاره‌باى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که په‌یڕه‌وکردنى ئه‌م شێوازه بۆ پێدانى کاره‌با به یه‌کێک له‌مواسه‌فاته‌کانى پێوه‌رى زیره‌ک داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه‌رزه‌کانى ساڵدا به‌پێى هه‌ڵکشانى خواست و به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با وه‌زاره‌ت بتوانێت کۆنترۆڵى کاره‌با بکات و به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه زۆرترین ماوه کاره‌با بدات به هاوڵاتیان، "له‌گه‌ڵ باشکردنى بارودۆخى کاره‌با و جێگیرکردن و کۆنترۆڵکردنى سیسته‌مى کاره‌با گۆڕانکاریى به‌سه‌ر په‌یڕه‌وکردنى شێوازى دیارکردنى بڕه‌که‌دا دێت".
