دژی لەشكركێشی زیاتری توركیا حكومەتی عێراق چوار خاڵی سەربازیی لەكانی ماسی جێگیر دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش



عەمار عەزیز

نزیكەی مانگێگە شەڕو بۆردوومانكردن لەسنوری ناحیەی كانی ماسی سەر بەقەزای ئامێدی بەردەوامە، چەند گوندێك بەتەواوی چۆڵكراون و مەترسی زیاتر لەناوچەكەدا هەیەو بەوهۆیەوە حكومەتی عێراقیش چوار خاڵی سەربازیی لەسنوری ناحیەكە جێگیردەكات.

سەربەست سەبری ، بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسی سەر بەقەزای ئامێدی لەلێدوانێكدا  بەهاوڵاتى وت: « شەڕو بۆردوومانكردن مانگێكە لەلایەن سوپای توركیا لەناوچەكەدا بەردەوامە، جگە لەبەركەوتنی زیانێكی زۆر بە خەڵكەكە ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆر لەناو خەڵكی ناوچەكە دروست بووە».

ناوبراو  وتیشی « حكومەتی عێراق چوار خاڵی سەربازیی لەسنوری ناحیەی كانی ماسی جێگیركردووە، ئەگەر پێویستی كرد رەنگە هێشتا خاڵی سەربازیی دیكەش دابنێن، بەڵام ئەوە دەمێنێتەوە سەر بڕیاری حكومەتی عێراق».

بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسی ئەوەشی دووپاتكردەوە كە زیاتر لەدوو هەزار دۆنم زەوی چاندن و باخی هاووڵاتیان سووتاوە.

لەكۆی (76) گوند لەسنوری ناحیەی كانی ماسی (14) گوند چۆڵكراون، تەنها لەسنوری ناحیەی كانی ماسی لەساڵی 1991 تائێستا  (12) كەسی سڤیل شەهیدو (310) كەسیش برینداربوون بەهۆی لەشكركێشی توركیاو بۆردوومانەكانیانەوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار