سه‌عدى پیره بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: ئاگرى شه‌ڕ خۆش مه‌که‌ن
ده‌مێکه تا نزیکى سۆران و به‌عشیقه ئاسیاسێل و کۆڕه‌ک کارناکه‌ن، ته‌نها تورک سێڵ کارده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ره‌خنه له شۆرش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه ده‌گرێت که په‌له‌ى کردووه له تۆمه‌تبارکردنى په‌که‌که له شه‌ڕى چیاى مه‌تینا که بووه هۆى شه‌هید بوونى پێنج پێشمه‌رگه‌و برینداربوونى چوارى دیکه.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌چاوپێکه‌وتنێکى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ میدیاى حزبه‌که‌ى رایگه‌یاند:"وه‌زیرى پێشمه‌رگه وه‌زیرى هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌که پێویسته له‌سه‌ر شه‌هیدبونى پێشمه‌رگه بێته‌ده‌نگ، به‌ڵام ناکرێت به‌یاننامه ده‌ربکرێت به‌نیه‌تى خۆشکردنى ئاگره‌که".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که "من به‌دورى ده‌بینم ئه‌م به‌یانه وه‌زیر ده‌ریکردبێت و پێویست نه‌بوو، به‌ڵکو ده‌توانرا به‌وردى له‌رووداوه‌که بکۆڵدرێته‌وه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌کان چۆن شه‌هیدبوون، چونکه ئه‌گه‌ر گوێ له‌که‌سوکارى شه‌هیده‌کان و برینداره‌کان رابگریت ده‌رده‌که‌وێت تا ئێستا رووداوه‌که ناڕوونه".
هاوکات سه‌عدى پیره پێیوایه که ده‌بوو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌نده په‌له‌نه‌کات، "وه‌زیرى ناوخۆ هه‌راسان بووه به‌هۆى له‌گرێژه ده‌رچوونى دۆخى ئه‌منی، به‌ڵام له‌و دۆخه‌دا که‌سایه‌تییه ئه‌منییه‌کان قسه‌یان ناخوات و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان قسه‌یان سوار ده‌بێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که" هیچ که‌سێک نابێت حه‌سودى به دۆخى ئێستاى پارتى ببات، ده‌مێکه تا نزیکى سۆران و به‌عشیقه ئاسیاسێل و کۆڕه‌ک کارناکه‌ن، ته‌نها تورک سێڵ کارده‌کات، واته ته‌نها شه‌قامه سه‌ره‌کییه‌کان ره‌نگه به‌ده‌ست حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه بێت، به‌شى زۆرى ناوچه‌کانى تر هێزى تورکیاى لێن".
