تورکیا له‌بادینان تاوانى جه‌نگ ئه‌نجام ده‌دات
رۆژنیوز: له‌رێگه‌ى فرۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه میلیشیاکانى تورک بۆ ناوچه‌کانى بادینان ده‌گوازرێنه‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
میدیاکانى نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) بڵاویانکرده‌وه که "ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا به فڕۆکه میلیشیا له عه‌مانه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و له‌وێوه بۆ ناوچه‌ى حاجى ئۆمه‌ران له شارۆچکه‌ى سۆران و ناوچه‌ى بادینان له‌نزیک پارێزگاى دهۆک".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى حوزه‌یرانى 2021، میدیاى نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان رۆژنیوز بڵاویکردووه‌ته‌وه که "ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکیا به فڕۆکه میلیشیا له عه‌مانه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و له‌وێوه بۆ ناوچه‌ى حاجى ئۆمه‌ران له شارۆچکه‌ى سۆران و ناوچه‌ى بادینان له‌نزیک پارێزگاى دهۆک".
وه‌حده مه‌حمود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"ئه‌و پرۆسه‌ى تورکیا ده‌ستیپێکردووه و مه‌ترسیداره و هۆشداریدا له‌وه‌ى ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌و چه‌کدارانه‌ى تورکیا هێناونێتییه ناوچه‌که تاوانى جه‌نگ به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى مه‌ده‌نى ئه‌نجامبده‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواى له مسته‌فا کازمى ده‌کات لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ت پێک‌بێنن بۆ لێکۆڵینه‌وه له تاوانه‌کانى تورکیا که له ناوچه‌کانى هه‌رێمى کوردستان.
هاوکات، ئه‌حمه‌د که‌نانی، ئه‌ندامى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:" حکومه‌تى هه‌رێم و تورکیا له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵک و له پێناو به‌دیهێنانى به‌ژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانیان ڕێککه‌وتوون و جێى سه‌رسورمانه حکومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک بێده‌نگه".
پێشتر، فادل ئهلفهتلاوى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له کوتله‌ى سادقون، له‌سه‌ر هێنانى میلیشیاکانى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک له سوریا، ئازه‌ربایجان و لیبیا بۆ باشوورى کوردستان و داواکاریى له حکومه‌ت، به ڕۆژنیوزى راگه‌یاندبوو:" ئه‌مه بابه‌تێکى مه‌ترسیداره، داوا له حکومه‌تى عێراق ده‌که‌م لێکۆڵینه‌وه له‌م بابه‌ته‌دا بکات".
