توركیا بۆردومانی ناوچە سنورییەكانی پارێزگای دهۆكی كەمكردووەتەوە
بەڕێوەبەری ناحیەی باتیڤاو كانی ماسێ بۆ هاوڵاتى:
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
عەمار عەزیز
چەند رۆژێكە سوپای توركیا بۆردومانكردنی سنوری قەزای ئامێدی و زاخۆو بەراوری باڵایان كەمكردووە بەپێی وتەی بەڕێوەبەری ناحیەكانی باتیڤاو كانی ماسێ، بەو هۆیەوە دانیشتوانی پێنج گوند چوونەتەوە سەر زەوی و باخ و رەزەكانیان.
سوپای توركیا لە 23ی نیسانی ئەمساڵدا هێرشی سەربازیی بۆ ناوچە سنورییەكانی بادینان دەستپێكرد كە بەو هۆیەوە بەقوڵایی دەیان كیلۆمەتر خاكی هەرێمی كوردستانی داگیركردووە.
هاووڵاتییەكی گوندی هرور دەڵێت: »چەند رۆژێكە بۆردومانی توركیا كەمیكردووە، بەڵام پێشتر زۆر زۆر بوو».
شڤان هروری، بەهاوڵاتى وت:» پێش چەند هەفتەیەك سوپای توركیا رۆژانە چەند جارێك دەوروبەری گوندی هروریان بۆردوومان دەكرد، بەڵام ئەوە چەند رۆژە زۆر كەمیكردووە ، خەڵكی گوندیش لەماڵەكانی خۆیان دەردەچن، هەندێكیان دەچنە سەر رەزو باخی خۆیان و هاتۆچووش ئاسایی بووەتەوە».
شڤان باسی لەوەشكرد كە لەڕۆژانی هەینی و شەممە ژمارەیەك خێزانی دهۆك سەردانی گوندەكە دەكەن بەمەبەستی گەشت و سەیران و سەردانی خزم و كەسوكاریان، پێشتر لەدڵەڕاوكێ و ترسێكی زۆردابوون.
فەرهاد مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیڤا سەر بەقەزای زاخۆ لەلێدوانێكدا بە وت:» نزیكەی هەفتەیەكە سوپای توركیا بۆردومانكردنی سنوری ناحیەكەی راگرتووە، ئەوەش وای كردووە وردە وردە خەڵك بگەڕێتەوە سەر ناوچەكانی خۆیان».
ناوبراو وتیشی:» پێشمەرگە هیچ پێشڕەوەییەكی نەكردووە، هۆكاری كەمكردنەوەی بۆردوومانكردن تائێستا دیارنیە، بەڵام باس لەكەمبوونەوەی چەكدارانی پەكەكە دەكرێت لەو سنوورانەدا».
هەروەها بەڕێوەبەری ناحیەی باتیڤا سەر بەقەزای زاخۆ، ئاماژەی بەوەشكرد لەكۆی (75) گوند لەسنوری ناحیەی باتیڤا، (11) گوند لەماوەی ساڵێكدا چۆڵكراون، هەزاران دۆنم زەوی لەسنوری ناحیەكە سووتان، وتیشی:»مەترسی هەر ماوەو ئەگەری بۆردوومانكردنیش لەئارادا هەیە ، بۆیە ناتوانین بەخەڵكی خۆمان بڵێن سەردانی گوندەكانی خۆیان بكەنەوە».
هاوكات بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە بۆردومانەكانی سوپای توركیا كەمیكردووەو دەشڵێت:» پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەك پێشڕەوی نەكردووە، هەر لەو جێگایەن كەپێش ئوپەراسیۆنی سوپای توركیا دەستپێ بكات، لەوێدابوون، پاسەوانی سنوریش تەنها چوار خاڵی سەربازییان داناوە».
سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسێ لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» دوای دوو مانگ ژیان لەپێنج گوندی سنوری كانی ماسێ ئاسایی دەبێتەوە، خەڵك دووبارە گەڕاوەتەوە سەر گوندەكانی خۆیان و دەست بەژیانی خۆیان دەكەن».
هێما بۆ ئەوەش دەكات كە بۆردوومانكردنی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكە زۆر كەمبووەتەوە،»سوپای توركیا ناوچە ستراتیژییەكان كەخۆی مەبەستی بووە كۆنترۆڵی كردووەو زیاتر نەهاتووەتە پێش».
سەربەست سەبری، جەختی لەوەشكردەوە كە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی زیانیان پێگەیشتووە، لیژنەیەك پێكهێنراوە بەمەیدانی سەردانی چەند شوێنێكیان كردووەو لەگەڵ ئەو كەسانە
سەربەست سەبری، جەختی لەوەشكردەوە كە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو هاووڵاتیانەی زیانیان پێگەیشتووە، لیژنەیەك پێكهێنراوە بەمەیدانی سەردانی چەند شوێنێكیان كردووەو لەگەڵ ئەو كەسانە قسەیان كردووە بۆ تۆماركردنی زیانەكانیان، هەركاتێك تەواو ببێت ئەنجامی راپۆرتەكە رەوانەی پارێزگای دهۆك دەكەن بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەیان.
