ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌ى یه‌کێتى و گۆران ئاشکرا ده‌کرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یه‌کێتى و گۆران له‌باره‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌که‌یانه‌وه کۆبونه‌وه‌و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ى میکانیزمه‌کان و هه‌ماهه‌نگى کارى هاوبه‌ش کراو بریاریان له‌سه‌ر داوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێنجى ته‌موزى 2021، یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ھاوپه‌یمانى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تى لاھور شێخ جه‌نگى سه‌رۆکى ھاوپه‌یمانیه‌تیه‌که و ئاماده‌بونى رێگه‌پێدراوى گشتى و ئه‌ندامانى لیژنه باڵا له باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى له شارى سلێمانى ئه‌نجامدرا
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى کۆبونه‌وه‌ى یه‌کێتى گۆران:
له‌به‌ر رۆشنایى ھه‌لومه‌رجى سیاسى عێراق و ھه‌رێمى کوردستان، ھه‌نگاوه کرداریه‌کانى جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتن و ھاوپه‌یمانى نێوان یه‌کێتیى نیشتیمانى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ ھه‌لبژاردنى داھاتوى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به وردى گفتوگۆکرا و میکانیزمه‌کانى ھه‌ماھه‌نگى و کارى ھاوبه‌ش بڕیارى پێویستى له‌باره‌وه درا.
کۆبونه‌وه‌که شێوازى کارى ھاوبه‌ش و نه‌خشه رێگاى جێبه‌جێکردنى بۆ داھاتوى ھاوپه‌یمانیه‌تیه‌که‌ى دیارى کرد و، بریار درا له‌سه‌ر چالاککردنى کارى لیژنه سه‌ره‌کى و لیژنه ھاوبه‌شه‌کانى دیکه له‌سه‌ر ئاستى بازنه‌کانى ھه‌ڵبژاردن.
لیژنه‌ى باڵاى ھاوپه‌یمانى کوردستان جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ى ھاوپه‌یمانیه‌که ھه‌نگاوێکى بوێرانه‌ى یه‌کێتیى و گۆڕانه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى میلله‌ت و ھێنانه‌دى یه‌کریزى نیشتیمانیى و نه‌ته‌وه‌یى و یه‌ک ده‌نگى کورد له به‌غدا، که له داھاتودا ده‌توانرێت ببێته فاکته‌رێکى به‌ھێز بۆ به‌ده‌ستھێنانى مافه‌کانى گه‌لى کورد و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌سه‌رو ھه‌مویانه‌وه کێشه داراییه‌کان و دابینکردنى موچه و شایسته داراییه‌کان.
