سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین: ده‌بێت ئێمه به‌پلانى ورد ڕوبه‌ڕوى سته‌مکارى بوه‌ستینه‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوى ئیسلامى کوردستان رایگه‌یاند:"ده‌سه‌ڵاتداران دوچارى گه‌نده‌ڵى بون و گه‌ل و میلله‌ت و نه‌وه‌کانى ئێستا‌و داهاتویان بیرچوه‌ته‌وه، به‌ڵام سته‌مکارى به‌رده‌وام نابێت ....ده‌بێت ئێمه به‌پلانى ورد ڕوبه‌ڕوى سته‌مکارى بوه‌ستینه‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پێنجى ته‌موزى 2021، له‌میانه‌ى مه‌ڕاسیمى کردنه‌وه‌ى لقى نوێى عه‌ربه‌تى یه‌کگرتوو، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتو ڕایگه‌یاند:" له‌پاش 30 ساڵ حکومڕانی، مافه سه‌ره‌تاییه‌کانى ژیانى هاوڵاتیان که خۆى ده‌بینێته‌وه له دابینکردنى ئاو و کاره‌باو خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کان دابیننه‌کراون، له‌گه‌ڵ به‌ڵێنى کابینه یه‌ک له دواى یه‌که‌کانى حکومه‌تیش قه‌یرانه‌کان بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"یه‌کگرتو هێزێکى میللى خزمه‌تگوزار و ئاشتیخوازه، 28 ساڵه دروشمه بنه‌ڕه‌تیه‌کانى نه‌گۆڕیوه و کار بۆ پاراستنیان ده‌کات که‌خۆى له برایه‌تى و ئازادى و دادپه‌روه‌ریدا ده‌بینێته‌وه".
هاوکات باسى له‌وه‌شکرد که هه‌روه‌ک پێویسته یه‌کگرتو هه‌وێنى ئاشتى و ڕاستکردنه‌وه‌ى چه‌وتییه‌کان بێت له‌سه‌رجه‌م سێکته‌ره جیاوازه‌کانى حوکمڕانى و سیاسى و ئابوری بێت.
سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که "ده‌سه‌ڵاتداران دوچارى گه‌نده‌ڵى بون و گه‌ل و میلله‌ت و نه‌وه‌کانى ئێستا‌و داهاتویان بیرچوه‌ته‌وه، به‌ڵام سته‌مکارى به‌رده‌وام نابێت و ئه‌وانه‌ى خۆیان به‌سته‌مکارى زه‌مانه ده‌زانن ڕۆژێک له‌مێژودا هیچ ئاسه‌وارێکیان نامێنێت، میلله‌تى ئێمه شایسته‌ى ژیانێکى باشتره‌و گه‌نجه‌کان سته‌مى زۆریان لێده‌کرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه به‌پلانى ورد ڕوبه‌ڕوى سته‌مکارى بوه‌ستینه‌وه".
