قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداری ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداری به كارگه‌كانی ئاو، كۆگاكان، ماركێت و دوكانداره‌كان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر شوێنێك خواردن و خواردنه‌وه له شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌رتیشكی خۆر دابنێت یاخود عه‌مباری بكات، داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه".
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2021،كه‌یوان خه‌لیل، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، "له ماوه‌ی رابردودا لیژنه‌كان له‌ڕێگه‌ی سه‌ردانیان بۆ كارگه‌كانی ئاو، كۆگاكان، ماركێت و دوكانداره‌كان و هه‌روه‌ها له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه هه‌مو شوێنه‌كانیان ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه عه‌مباركرد، دانان و گواستنه‌وه‌ی خواردن و خواردنه‌وه له‌شوێنی پله‌ی گه‌رمی به‌رز و به‌ر تیشكی خۆر قه‌ده‌غه‌یه و به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
وتیشی، "به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی پێویسته خواردن و خواردنه‌وه دور له تیشكی خۆر بگوازرێته‌وه، وه‌هه‌روه‌ها شوێنی عه‌مباركردنه‌كه‌ی فێنك بێت و له (25) پله‌ی سه‌دی تێپه‌ڕنه‌كات".
رونیكرده‌وه، "پله‌ی به‌رزی گه‌رما له‌گه‌ڵ تیشكی خۆر هۆكارن بۆ كارلێككردن له نێوان ده‌فره‌كه و ئه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌ی له‌ناویدایه، ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌كارهێنه‌ر توشی شێرپه‌نجه ده‌كات".
نوێنه‌ره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆری سلێمانی، داوا له خاوه‌ن كارگه و كۆگا و ماركێت و دوكانه‌كان ده‌كات پابه‌ندبن به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن تا ناچار به‌سزادانی هیچ شوێنێك نه‌بن و ده‌شڵێت، "له‌لایه‌ن ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانییه‌وه لیژنه‌كان راسپێردراون له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا، شوێنه‌كان دابخرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند بكرێنه‌وه".
