باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: هه‌مو رێوشوێنێكی گونجاو ده‌گرینه‌به‌ر

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌مو رێوشوێنێكی گونجاو و پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كارمه‌ندان و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانمان".
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2021، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 6ی ته‌مموز سیستمی به‌رگری له‌ناو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاسمانی دورخسته‌وه.
راشیگه‌یاند، "خۆمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه عێراقیه‌كانمان كار ده‌كه‌ین بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوه، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بین له گرتنه‌به‌ری هه‌مو رێوشوێنێكی گونجاو و پێویست بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی كارمه‌ندان و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانمان".
دره‌نگانی شه‌وی رابردو، هێزه‌كانی ئه‌مریكا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانیان له ڕێگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا خستنه‌خواره‌وه، تا ئێستا حكومه‌تی عێراق هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
