فڕۆکەیەک بە ٢٨ سەرنشینەوە ون دەبێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاژانسی هەواڵی روسی رایگهیاند:" لە نیمچە دوورگەی کامچاتکا فڕۆکەیەك بە٢٢ گەشتیار و شەش تیمی فڕۆکەوانیەوە ون دەبێت.
ئاژانسەکانی هەواڵ لە رووسیا بە پشت بەستن بە دەزگای راگەیاندنی ناوچەی وەزارەتی دۆخە لەناکاوەکانی رووسیا بڵاویانکردووەتەوە کە لە کاتی دیاریکراودا نەتوانراوە پەیوەندی لەگەڵ فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری جۆری AN-26 ببەستن کە لە نیمچە دوورگەی کامچاتکا لە شاری پێترۆپاڤلۆسک-کامچاتکیەوە بەرەو شاری پالانا گەشتی کردووە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژەبەوەشکراوە، لە فڕۆکەکەدا، ٢٢ گەشتیار و شەش تیمی فڕۆکەوانی هەن و بە هێلیکۆپتەر و فڕۆکە دەستکراوە بە کاری گەڕان و رزگارکردن.

بابهتی پهیوهندیدار