سبەینێ موچه‌ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند سبەینێ چوارشەممە مووچه‌ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
ئەمڕۆ سێشه‌ممه 6ی ته‌مموزی 2021، وەزارەتی دارایی و ئابوری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو رۆژی چوارشەممه ڕێکەوتی مووچه‌ی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینی لەسەدا 21 بۆ فەرمانبەران و لەسەدا 50 بۆ پلە تایبەتەکان دەبێت.
ماوەی زیاتر لە 11 رۆژە دابەشکردنی مووچە دەستیپێکردووە تا ئێستا تەنها مووچەی پێنجوەزارەت دابەشکراوە، وەزارەتی دارایی و حکومەتیش هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار