فڕۆکەی تورکیا گوندی هرور بۆردومان دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا سنوری گوندی هروریان لەئامێدی بۆردومانکرد و بەهۆیەوە کەسێک برینداربو، لە ئەنجامی بۆردومانەکەش بۆ پێنجەمجار کارەبای نیشتیمانی گوندەکە پچڕا.
لەسنوری قەزای ئامێدی ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دەوروبەری گوندی هروریان بۆردومان کرد و بەهۆی نزیکی بۆردومانەکانیش لەشوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتیان، کەسێک برینداربوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پێنجەمجار لەئەنجامی بۆردومانەکانی تورکیا کارەبای نیشتیمانی گوندی هرور پچڕاوە.
رۆژی دوشەممەی رابردوش هێلیکۆپتەری سەربازیی تورکیا سێجار گوندی چەلکێ موسڵمانانیان لەئامێدی بۆردومانکرد و یەکێک لەو شوێنانەی بۆردومانکرا گۆڕستانی گوندەکە بو.
لە 23-04-2021 سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنورەکە کەوتوە و چەند گوندێک چۆڵکراون.
