"دەبێت یەكێتی لە حكومەت پێشەنگی خزمەتكردن بێت بە خەڵكی كوردستان"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دەرباز كۆسرەت رەسول رایگەیاند دەبێت نوێنەرانی یەكێتی لە حكومەت پێشەنگی خزمەتكردن بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بن و خزمەتگوزارییەكان بە باشترین شێوە بە هاووڵاتیان بگەیەنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تهممووزی 2021، دەرباز كۆسرەت رەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر لەمیانی كۆبوونەوە لەگەڵ تیمی یەكێتیی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان هات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی تایبەتی دەرباز كۆسرەت رەسول، لە كۆبوونەوەكەدا كە هەریەك لە د. رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێرو حاجی مەسیفی و دابان شەدەڵە ئەندامانی سەركردایەتی ئامادەی بوون، گفتوگۆكرا لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێكردنی بەرنامەی یەكێتی لە حوكمڕانی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان، لەمڕووەوە دەرباز كۆسرەت رەسول رایگەیاند: دەبێ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە باشترین شێوە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان پێشكەشی هاووڵاتیان بكات و تیمی یەكێتیش پێشەنگی ئەو خزمەتكردنە بن.
بەشێكی تری كۆبوونەوەكە تەرخان كرا بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عیراق و بەشداریكردنی یەكێتی لەو پرۆسەیەدا.
