"ئەگەر لێبڕینی موچە بەردەوام بێت خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەستپێدەکات"

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لقی سلێمانی یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی نەوت و داهاتی ناوخۆ بەڕێژەیەکی بەرچاو، هیچ هۆکارێک بۆ بەردەوامی لێبڕینی موچە نەماوەتەوە و داوای هەڵگرتنی دەکەن، بەپێچەوانەوە خۆپیشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی تهممووزی 2021، لقی سلێمانی یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە وەک یەکێتی فەرمانبەرانی کوردستان لقی سلێمانی داواکارین لە سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە لێبڕینی موچە بهێنن".
ئەوەش هاتوە، هەرچەندە نرخی نەوت لە 20 دۆلارەوە بوە بە 76 دۆلارو داهاتی گومرگ و ناوخۆ بە ڕێژەی 100% زیادیکردوە، بەڵام هێشتا حکومەت "هەر زۆڵم دەکات لەچینی فەرمانبەران و مامۆستایان و مانگانە حکومەت دەقی پێوە گرتوە لە 21%ی موچە دەبڕێت".
لقی سلێمانی یەکێتی فەرمانبەران داوا دەکات لێبڕینی موچە کۆتایی پێ بهێنرێت بەپێچەوانەوە "خۆپیشاندانی سەرتاسەری فەرمانبەران دەستپێدەکات، هەروەها داواکارین ئەو فەرمانبەرانەی کە گرێبەستن بکرێن بە فەرمانبەری هه میشەیی".
