ئه‌مڕۆ موچه‌ى 17 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه دابه‌شده‌کرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم لیستێکى نوێى دابه‌شکردنى مووچه بڵاوکرده‌وه و به‌پێى لیسته‌که‌ش ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه مووچه‌ى (١٧) وه‌زاره‌ت و ده‌سته دابه‌ش ده‌کرێت.
به‌پێى ئه‌و خشته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پێشتر بڵاویکردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌کانى (کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و داد‌و سامانه سروشتیه‌کان و ئه‌وقاف و کاروبارى ئاینى و پلاندانان و پیشه‌سازى و بازرگانى و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و هاوکات ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و دیوانى چاودێرى و دارایى و ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ و ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و ده‌سته‌ى ژینگه‌و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان و ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى و کۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن و ده‌زگاى مین دابه‌شده‌کرێت.
هاوکات مووچه‌ى هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌ته‌کانى (شاره‌وانى و رۆشنبیرى و کاره‌باو ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و خوێندنى باڵا‌و هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که) له هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌یان پێده‌درێت.
