ئومێد خۆشناو: رێگا ناده‌ین ئاو به عه‌شوائى دابه‌ش بکرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان ڕێگه‌ناده‌ن به‌عه‌شواى ئاو به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌شبکرێت له‌ناو شاره‌که‌دا، ده‌شڵێت:"دابینکردنى ئاو بۆ شارى هه‌ولێر ئه‌رکى ئێمه‌یه وه‌ک حکومه‌ت‌و له‌به‌رپرسیارێتیش ڕاناکه‌ین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌موزى 2021، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى‌و رایگه‌یاند:"دابینکردنى ئاو بۆ شارى هه‌ولێر ئه‌رکى ئێمه‌یه وه‌ک حکومه‌ت‌و له‌به‌رپرسیارێتیش ڕاناکه‌ین، هه‌فته‌یه‌کى دیکه کێشه‌ى که‌م ئاوى چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: "هه‌رکه‌س کارێکى مرۆیى بکات لاى ئێمه جێگه‌ى ته‌قدیره، هیوادارین بابه‌ته‌کان به‌ئاراسته‌ى دیکه‌دا نه‌برێت که گوایه حکومه‌ت ئه‌وکاره‌ى پێناکرێت یان چه‌ند که‌سێک پێیوابێت به‌چه‌ند تانکه‌ر ئاوێک سۆزى شارێک به‌ده‌ستدێنێت، سۆزى شارێک بۆ ئه‌ولایه‌نه‌یه که هه‌موان ده‌زانن چۆن خزمه‌تى هه‌ولێرى کردوه".
هاوکات خۆشناو ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که" ڕێگه‌ناده‌ین به‌و شێوه‌ى کراوه هه‌رکه‌سه‌و هه‌ستێ به‌عشوایى ئاو به‌سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌شبکات، چونکه ده‌بێت بزانین سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌که کوێیه له‌به‌رئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ژیانى خه‌ڵکه‌وه هه‌یه".
