ده‌قى راسپارده‌ى په‌رله‌مان بۆ دابه‌شکردنى موچه بێ لێبڕین
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه‌کانى یاسایی، دارایی، وزه و سامانه سروشتییه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان به‌مه‌به‌ستى دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌کاتى دیاریکراوى خۆیدا و به‌بێ لێبڕین، راسپارده‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ى حکومه‌ت کردووه تا کارى له‌سه‌ر بکات.
له‌راسپارده‌کانى په‌رله‌ماندا که بڕیاره هه‌فته‌ى ئاینده راده‌ستى حکومه‌تى هه‌رێم بکرێت هاتووه:"حکومه‌ت په‌له بکات له ئه‌نجامدانى چاکسازى له دۆسیه‌ى نه‌وت به پێى رێکاره یاساییه‌کان، به شێوه‌یه‌ک له کرێ و خه‌رجى کۆمپانییاکانى نه‌وت، به ئاراسته‌ى ئه‌وه‌ى خه‌رجى نه‌وتى که (58٪) که‌مبکرێت و زۆرترین داهاتى نه‌وت بۆ حکومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه"، بۆیه داوا ده‌که‌ن، رێکخستنه‌وه له گرێبه‌سته‌کانى نه‌وتدا بکرێت، هه‌روه‌ها که‌رتى نه‌وت به‌ره‌و پێشه‌سازى ببردرێت. ئه‌مه‌ش "یارمه‌تیده‌رده‌بێت بۆ حکومه‌ت له‌به‌رده‌ستبونى داهاتى زیاتر، لانیکه‌م بۆ پێدانى موچه‌ى موچه‌خۆران به بێ لێبڕین".
ده‌قى راسپارده‌که‌ى په‌رله‌مان بۆ حکومه‌تى هه‌رێم:
به‌ڕێز سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستان
بابه‌ت/ راسپارده
رێز و سڵاو ...
له‌سه‌ر داواى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان له رۆژى 28-6-2021 هه‌رسێ لیژنه‌ى یاسایی، دارایى و کاروبارى ئابووری، وزه و سامانه سرووشتییه‌کان و پێشه‌سازى و بازرگانی، له‌به‌ر رۆشنایى کۆبوونه‌وه‌ى (17کاژێری) په‌رله‌مانى کوردستان به ئاماده‌بوونى تیمى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌سه‌ر دۆخى دارایى له هه‌رێمى کوردستان. له رۆژى 7-7-2020 هه‌ر سێ لیژنه‌ى په‌رله‌مانى کۆبوونه‌وى هاوبه‌شى خۆیان ئه‌نجام دا و ئه‌م راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌یان ئاماده‌کرد که ئاراسته‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکرێت، به مه‌به‌ستى کۆتاییهێنان به (لێبڕینى مووچه و کارکردن بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ته‌واوى داهاته‌کان بۆ خه‌زینه‌ى حکومه‌ت).
راسپارده‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان خۆى له شه‌ش ته‌وه‌ر ده‌بینن، هه‌ر هه‌موویان یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که ده‌ستى کراوه ده‌بێ بۆ باشتر کۆکردنه‌وه‌ى داهات، که به شێوه‌یه‌ک دابه‌شبکرێت که چى دیکه پێدانى مووچه له هه‌رێمى کوردستان دوانه‌که‌وێت و به‌بێ لێبڕینى 21٪ دابه‌شبکرێت.
هه‌روه‌ها باشترکردن و رێکخستنه‌وه‌ى داهات له هه‌رێمى کوردستان، رۆژانه ئه‌و داهاته کۆبکرێته‌وه‌و به ئامانجى ئه‌وه‌ى هه‌ر 30 رۆژ جارێک مووچه دابه‌شبکرێت و له‌کاتى خۆیدا و به‌که‌مترین ماوه مووچه بگاته ده‌ست مووچه‌خۆران.
هه‌روه‌ها داواده‌که‌ین، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کارى جددى بکات بۆ ئاماده‌کردن و ناردنى بودجه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان، تاوه‌کو لانیکه‌م شه‌فافییه‌ت له داهات و خه‌رجیى حکومه‌ت به‌دیبکرێت و، دادپه‌روه‌رى هه‌بێت له دابه‌شکردنى داهاتى هه‌رێمى کوردستان.
یه‌که‌م: دۆسییه‌ى نه‌وت:
حکومه‌ت په‌له بکات له ئه‌نجامدانى چاکسازى له مه‌له‌فى نه‌وت به گوێره‌ى رێکاره یاساییه‌کان، به شێوه‌یه‌ک له کرێ و خه‌رجى کۆمپانییاکانى نه‌وت، به ئاراسته‌ى ئه‌وه‌ى خه‌رجى نه‌وتى که (58٪) که‌مبکرێت و زۆرترین داهاتى نه‌وت بۆ حکومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه. بۆیه داوا ده‌که‌ین، رێکخستنه‌وه له گرێبه‌سته‌کانى نه‌وتدا بکرێت، هه‌روه‌ها که‌رتى نه‌وت به‌ره‌و پێشه‌سازى ببردرێت. ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌رده‌بێت بۆ حکومه‌ت له‌به‌رده‌ستبوونى داهاتى زیاتر، لانیکه‌م بۆ پێدانى مووچه‌ى مووچه‌خۆران به بێ لێبڕین.
داوا ده‌که‌ین حکومه‌ت ئه‌م هه‌نگاوانه به خێرا بگرێته‌به‌ر بۆ زیاتکردنى داهاتى نه‌وت وه‌ک ئه‌وه‌ى له دوایین راپۆرتى دیلۆیتدا هاتووه:
1- پێداچوونه‌وه و وردبینیکردن به خه‌رجیى کۆمپانیاکانى نه‌وت (کۆمپانیاکانى خزمه‌تگوزاری، سیسته‌مى پێدانى مووچه و به‌کرێدانى ئالییات، پاراستنى ئاسایشى کۆمپانیاکان له‌لایه‌ن کۆمپانیاى ئه‌منى که‌رتى تایبه‌ته‌وه).
2- پێداچوونه‌وه به گرێبه‌ستى کرێى بۆرى نه‌وت.
3- پێداچوونه‌وه به سیسته‌مى فرۆشتنى نه‌وت به شێوه‌یه‌ک ئه‌و داشکانه‌ى ده‌کرێت به‌ره‌و که‌مکردنه‌وه بچێت.
دووه‌م: دۆسییه‌ى گومرگه‌کان:
1- لیژنه‌ى دارایى و کارۆبارى ئابووریى په‌رله‌مانى کوردستان به‌دواداچوونى مه‌یدانى بۆ ده‌روازه سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان کردووه. ئه‌وه‌ى به‌دیکراوه له گومرگه‌کانى فه‌رمى و نافه‌رمی، وه‌ک پێویست داهاته‌کانى بۆ حکومه‌ت کۆناکرێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه خه‌زینه‌ى حکومه‌ت. بۆیه داوا له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین هه‌نگاوى جددى و خێرا بگرنه به‌ر، بۆ کۆنترۆڵکردنى ده‌روازه‌کان له هاورده‌کردنى کاڵاکان به‌رێگه‌ى قاچاغ و کارى قاچاخچییه‌تی. ئه‌مه واده‌کات داهات زیادببێت.
2- ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران په‌له بکات له وه‌رگرتنى بڕیارى کۆتایى له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌کانى حکومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى خزمه‌تگۆزارى پێشکه‌ش ده‌که‌ن له‌نێو ده‌روازه سنوورییه‌کان به شێوه‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندى حکومه‌تدابێت که لانیکه‌م گرێبه‌سته‌کان (50 به 50) بێت. هه‌روه‌ها هه‌ندێ کۆمپانیا له خاڵه سنوورییه‌کان کاره‌کانیان حکومه‌ت خۆى بیکات وه‌ک (ته‌عقیم، سۆنه‌ر، قه‌پان و راگه‌یاندنى گومرگی).
3- سیسته‌مى بانکى ئه‌لیکترۆنى له ده‌روازه‌کان دابنرێت، رۆژانه کۆى داهاتى ده‌روازه‌کان به شه‌فافییه‌ت تێیدا تۆماربکرێت، ئه‌م سیسته‌مه له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زاره‌تى دارایى هه‌بێت که رۆژانه چاودیریى داهاتى ده‌روازه‌کان بکرێت.
4- ده‌سته‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کان له هه‌رێمى کوردستان دابمه‌زرێت، بۆ ئه‌وه‌ى یه‌ک سیاسه‌تى ده‌روازه سنورییه‌کان له هاورده‌کردن و داهات هه‌بێت.
سێیه‌م: باج و رسوومات:
رێکخستنه‌وه و سیاسه‌تى ئێستاى باج له هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر هاونیشتمانیانى که‌مده‌رامه‌ت ره‌نگى داوه‌ته‌وه
هه‌ست ده‌کرێت له کۆکردنه‌وه‌ى باج دادپه‌روه‌رى نییه له نێوان پارێزگاکان، پێویسته ئه‌نجوومه‌نێکى هاوبه‌ش دروستبکرێت بۆ دانانى ستراتیژییه‌تى باج تاوه‌کو (فه‌جوا) له کۆمه‌ڵگه دروست نه‌بێت. ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له‌نێوان هه‌ر یه‌ک له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری، بازرگانى و پێشه‌سازی، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ى سیاسه‌ت و سیسته‌مێکى رێکخراو هه‌بێ له وه‌رگرتنى باج. هه‌روه‌ها عه‌داله‌ت هه‌بێ له وه‌رگرتنى باج که به‌شیوه‌یه‌ک نه‌بێ له هه‌ندێ کۆمپانیا وه‌ربگیرێت و له هه‌ندێکى دیکه وه‌رنه‌گیرێت.
چواره‌م: کۆکردنه‌وه‌ى داهاتى کاره‌با:
پێویست ده‌کرێت پێداچوونه‌وه‌ى جددى بکرێت له گرێبه‌سته‌کانى کۆمپانیاکانى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با له هه‌رێمى کوردستان و کۆکردنه‌وه‌ى داهاتى کاره‌با، چونکه حکومه‌ت خۆى ده‌ڵێت داهاتى کاره‌با وه‌ک پێویست کۆناکرێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌نگاوى جددى بهاوێژرێت بۆ بڕینى هێڵى کاره‌با که ده‌دزرێت. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات داهاتى کاره‌با زیاتر کۆبکرێته‌وه. که مانگانه 80 ملیۆن دۆلار خه‌رجى کاره‌با هه‌یه و داهاته‌که‌ى 40 ملیۆن دۆلاره؟
هه‌روه‌ها قه‌رزه‌کانى حکومه‌ت لاى هاونیشتمانییان به پلانێکى نوێ وه‌ربگرێته‌وه که دیدڵاینه‌که‌ى 5 ساڵ بێت به شێوه‌یه‌کى قیست، ئه‌ویش قه‌رزى (کاره‌با، ئاو و قه‌رزه‌کانى دیکه) که ساڵانه 20٪ وه‌ربگیرێت.
پێنجه‌م: جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازی
داوا له حکومه‌ت ده‌که‌ین هه‌موو هه‌وڵه‌کانى خۆى بخاته‌گه‌ێ بۆ جێبه‌جێکردنى یاساى چاکسازى و نه‌هێشتنى رێگرییه‌کانى به‌رده‌م ئه‌م یاسایه و ئاشکراکردنى ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ى ئاسته‌نگ بۆ ئه‌م یاسایه دروست ده‌که‌ن. داهاتى یاساکه‌ش به‌شێوه‌یه‌کى دادپه‌روه‌رانه وه‌ک له‌نێو خۆدى یاساکه‌دا هاتووه بۆ زیادکردنى مووچه‌ى ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌بێ که که‌مترین مووچه‌یان هه‌یه.
شه‌شه‌م: مووچه‌خۆرانى گرێبه‌ست و وانه‌بێژان
پێویسته له‌سه‌ر حکومه‌ت دیراسه‌تێکى جددى بکات له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنى گرفتى مووچه‌خۆرانى (گرێبه‌ست و وانه‌بێژان) له هه‌رێمى کوردستان، تاوه‌کو دڵنیابن له داهاتووى خۆیان.
