قوباد تاڵه‌بانى له‌باره‌ى هێرشه‌که‌ى هه‌ولێره‌وه هه‌ڵوێستى خۆى راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌ڵێت:" ئه‌وانه‌ى هێرشه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێریان ئه‌نجامداوه ته‌نها ئه‌جێنداى خۆیان ده‌بینن".
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم به‌ڕۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى راگه‌یاندووه که "به‌ئامانجگرتنى فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێرو نێرده دیپلۆماسییه‌کان کارێکى تیرۆریستییه‌و خزمه‌ت به‌ئه‌جێنداو به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سکى ئه‌و لایه‌نانه ده‌کات که له‌پشت هێرشه‌کانه‌وه‌ن".
هه‌روه‌ها به‌پێویستى داده‌نێت هه‌وڵه‌کان له‌نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى عێراق و هه‌رێم یه‌کبخرێن بۆ ڕاگرتنى ئه‌م ده‌ستدرێژییانه که پێشێلکردنى سه‌روه‌رییه.
هاوکات، قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌پشت ئه‌م ده‌ستدرێژیانه‌وه‌ن مه‌ترسیو ئاکامى ئه‌مجۆره هێرشانه نازانن‌و جگه له‌به‌رژه‌وه‌ندییو ئه‌جێنداى خۆیان هیچ شتێکى تر نابینن.
