ئه‌وانه‌ى بروانامه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه دیارى ده‌کرێن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم رایگه‌یاند:"وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هیچ بڕوانامه‌یه‌کى نییه و چۆنێتى جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌که‌شیان روون ده‌کاته‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌شتى ته‌موزى 2021، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا وه‌زاره‌تى دارایى باسى له‌وه‌کردووه، گشتاندنه‌که ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه که خوێندنى به‌یانیان یان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به بێ مۆڵه‌تى خوێندن به ده‌ر له یاسا و ڕێنمایه به‌رکاره‌کان بڕوانامه‌یان به ده‌ستهێناوه.
هه‌ر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، هه‌موار کردنه‌وه‌ى بڕوانامه‌ى ئه‌وانه‌ى که له نوسراوه‌که‌دا ناویان هاتووه، لێکه‌وته داراییه‌کانى هه‌موارکردنى بڕوانامه‌کانیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
هاوکات، وه‌زاره‌تى دارایى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه، له ڕۆژانى داهاتوو ڕوونکردنه‌وه‌ى یاسایى تایبه‌ت به‌و بڕیاره له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه به فه‌رمى ده‌رده‌چێت.
له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایدا، سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵێت وه‌زاره‌تى دارایى ده‌سه‌ڵاتى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هیچ بروانامه‌یه‌کى نییه.
رێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا، له‌باره‌ى بڕیاره‌که‌ى وه‌زیرى دارایى بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بڕوانامانه‌ى به‌بێ مۆڵه‌تى خوێندن به‌ده‌ستهاتوون رایگه‌یاند:"وه‌زیرى دارایى ناتوانێت بڕیارى له‌و شێوه‌یه بدات، ده‌توانێت بڵێت هه‌ژمارناکرێت، به‌ڵام ناتوانێت هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه، چونکه به‌ده‌ستهێنانى بڕوانامه رێکارى خۆى هه‌یه."
له نووسراوه‌که هاتووه، که بڕیاره‌که پاڵپشته به یاساى چاکسازى و له چوارى ئه‌م مانگه‌وه ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان کراوه.
به‌شێکى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به‌بێ مۆڵه‌تى خوێندن و به مۆڵه‌تى ئاسایى خۆیان یان مۆڵه‌تى بێموچه بڕوانامه‌ى دیکه‌یان به‌ده‌ستهێناوه، له ئێستاشدا حکومه‌ت باس له‌وه ده‌کات دان به‌و بڕوانامانه‌دا نانرێت، که ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه
دەقی ڕونکردنەوه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێم:
(وەزارەتی دارایی بەپێی یاسا دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ جۆرە بڕوانامەیەکی نییە)
پاڵپشت بەیاسای چاکسازی‌و لەموچەو دەرماڵە بەژمارە (2) ساڵی 2020و بەنوسراوی (ئەنجومەنی وەزیران- سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران) بەژمارە (2874) کە بەرواری 7ى 3ى 2021 ئاراستەی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری کردوە باس لەچاوخشاندن بەسەرجەم موچەو دەرماڵەی بەخشین‌و ئیمتیازاتەکانی فەرمانبەران دەکات، بەوپێیە وەزارەتی ئابوری بەگشتاندنی ژمارە (7) بۆ گشت وەزارەت‌و فەرمانگەکانی نەبەستراو بەوەزارەت گشتاندنی دەرکردوە، هەربۆیە دەمانەوێت ئەم ڕونکردنەوەیە بڵاوبکەینەوە:
1ـ گشتاندنەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە خوێندنی بەیانیان یان لەدەرەوەی وڵات بەبێ مۆڵەتی خوێندن بەدەر لەیاساو ڕێنماییە بەرکارەکان، بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.
2ـ هەموارکردنەوەی بڕوانامەی ئەوانەی لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە لێکەوتە داراییەکانی هەموارکردنی بڕوانامەکانیان هەڵدەوەشێتەوە.
3ـ وەزارەتی دارایی‌و ئابوری دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی هیچ بڕوانامەیەکی نییە.
4- لەڕۆژانی داهاتودا ڕونکردنەوەی یاسایی تایبەت بەو بڕیارە لەئەنجومەنی وەزیرانەوە بەفەرمی دەردەچێت.
