په‌رله‌مانى کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانى کوردستان، له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا، سێ پێشنیاز و پرۆژه‌یاساى به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان په‌سه‌ندکرد و له‌وباره‌یه‌شه‌وه راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى په‌رله‌مان، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌سه‌رۆکایه‌تیى د. ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆک و ئاماده‌بونى هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و مونا نه‌بى قه‌هوه‌چى سکرتێرى په‌رله‌مان، دانیشتنى ژماره 18ى ئاسایى خولى به‌هاره‌ى ساڵى سێیه‌م له‌خولى پێنجه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا.
به‌پێى بڕگه‌ى یه‌که‌مى تاکه‌خاڵى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که، پێشنیاز‌و پڕۆژه‌یاساى هه‌موارى یه‌که‌مى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت ژماره 22ى ساڵى 2011 له‌هه‌رێمى کوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کاروبارى یاسایى و لیژنه‌ى کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و داکۆکیکردن له‌مافى مرۆڤ، راپۆرتى ده‌نگدانى تایبه‌ت به‌ڕه‌چاوکردن و جێکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و سه‌رنج و تێبینى و پێشنیازانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنى پێشوتردا له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى دوه‌مى پێشنیاز‌و پڕۆژه‌یاساکه خرابونه‌ڕو، دواى ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى که بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ک له‌ماده‌کانى پێشنیاز‌و پڕۆژه‌یاساکه به‌پێشنیازى لیژنه‌ى هاوبه‌شیشه‌وه که‌هه‌بون، به‌ناونیشان و هۆکاره‌کانى ده‌رچواندنى به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سندکران، پاشان کۆى یاساکه خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگى 81 ئه‌ندامى په‌رله‌مان په‌سه‌ندکرا.
هه‌روه‌ها یاساى هه‌موارى یه‌که‌مى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و کورته‌باڵاکان ژماره 22ى ساڵى 2011 له 16 (شازده) مادده و هۆیه‌کانى ده‌رچواندنى پێکهاتوه، مه‌به‌ست له‌ده‌رچواندنیشى گونجاندنى ماف و ئیمتیازاتى که‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیى تایبه‌ت و کورته‌باڵاکانه له‌گه‌ڵ ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ڕه‌خساندنى هه‌لى کار‌و پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزاریى گونجاوه له‌گه‌ڵ دۆخى گوزه‌ران و ژیانى تایبه‌تییان و مسۆگه‌رکردنى مافه‌کانیان له‌بواره‌کانى ته‌ندروستی، کۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یى و نه‌هێشتنى جیاکارى له‌به‌رامبه‌ریان.
هاوکات، به‌پێى بڕگه‌ى دوه‌مى تاکه‌خاڵى به‌رنامه‌ى کار، پڕۆژه‌یاساى به‌رکارکردنى یاساى ره‌سمى پولى ئیتیحادى ژماره 71ى ساڵى 2012 له‌هه‌رێمى کوردستان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى کاروبارى یاسایى و لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوری، ڕاپۆرتى لیژنه‌ى هاوبه‌ش به‌ڕه‌چاوکردن و جێکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌مى ئه‌و سه‌رنج و تێبینى و پێشنیازانه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌دانیشتنى پێشوتردا له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ى دوه‌مى پڕۆژه‌یاساکه خرابونه‌ڕو، به‌ناونیشان و هۆیه‌کانى ده‌رچواندنى به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندکران، پاشان کۆى یاسا هه‌موارکراوه‌که خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و به‌ده‌نگى 67 ئه‌ندامى په‌رله‌مان په‌سندکرا.
به‌پێى بڕگه‌ى سێیه‌م و کۆتایى تاکه‌خاڵى به‌رنامه‌ى کارى دانیشتنه‌که‌ش، پڕۆژه‌یاساى به‌رکارکردن و هه‌موارى یاساى وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازى هه‌ردو که‌رتى تایبه‌ت و تێکه‌ڵاو ژماره 20ى ساڵى 1998ى هه‌موارکراو، له‌گه‌ڵ راپۆرتى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندیدار خرایه‌ڕو، دواى ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌مى ئه‌و پێشنیازانه‌ى که‌بۆ هه‌ر ماده‌یه‌ک له‌ماده‌کانى پڕۆژه‌یاساکه به‌پێشنیازى لیژنه‌ى هاوبه‌شیشه‌وه که‌هه‌بون، به‌ناونیشان و هۆکاره‌کانى ده‌رچواندنى به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندکران، پاشان کۆى یاساکه هه‌موارکراوه‌که خرایه ده‌نگدانه‌وه و به‌ده‌نگى 72 ئه‌ندامى په‌رله‌مان په‌سندکرا.
