سه‌رۆکى په‌رله‌مان بۆ یه‌کێتى: سوپاسى حزبه‌که‌م ده‌که‌م به‌ته‌نها جێیانهێشتووم
"دونیاى سیاسه‌ت دونیایه‌کى پیاوانه‌یه، پاره‌و هێزیان لایه و بڕواشیان به‌به‌کارهێنانى هه‌یه"
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند:"حزبه‌که‌م‌و میدیاى حزبه‌که‌شم پشتیوانیم ناکه‌ن‌و هیچ به‌رگریه‌کیشم لێناکه‌ن، زۆرکات کاراکته‌ر له‌ناو حزبه‌که‌ى خۆم به‌شێکه له‌وه‌ى که په‌لامار ده‌درێم".
ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان که هاوکات ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتیه له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ دیجیتاڵ میدیاى (واضح)) ده‌ڵێت:"حزبه‌که‌م وه‌کو حزب پشتیوانیم ناکات، ڕاگه‌یاندنى حزبه‌که‌م به‌هه‌مانشێوه".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"کاتێک که ڕوبه‌ڕوى هێرشى ناڕه‌وا ده‌بمه‌وه ئه‌وان داکۆکیم لێناکه‌ن، زۆرکاتیش کاراکته‌ر له‌ناو حزبه‌که‌ى خۆم به‌شێکه له‌وه‌ى که په‌لامار ده‌درێم، ڕوئیام ناده‌نێ که چۆن له‌په‌رله‌مانى کوردستان کاربکه‌م".
"ئێستا به‌هێز بووم زۆر زۆر به‌هێز بوم، ئه‌گه‌ر ئێستام به‌راورد بکرێت به‌ساڵێک یان زیاتر پێش ئێستا، ئه‌و پشت به‌خۆبه‌ستنه‌م کردومى به‌مرۆڤێکى جیاواز‌و به‌هێز، من سوپاسى حزبه‌که‌م ده‌که‌م که به‌ته‌نها به‌جێیان هێشتم".
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که له‌هه‌رێمى کوردستان دونیاى سیاسه‌ت دونیایه‌کى پیاوانه‌یه، "ئه‌وان پاره‌یان لایه هێزیان لایه نفوزیان لایه‌و بڕواشیان به‌به‌کارهێنانى هه‌یه، هه‌رچى ژنه‌کانیشن ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌شیان لابێت، بڕوایان به‌به‌کارهێنانى نییه".
