ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى عێراق:زانیارى وردمان له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى هه‌ولێر ده‌ستکه‌وتووه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى عێراق رایگه‌یاند، زانیارى به‌سود و گرنگیان له‌سه‌ر روداوى ئاراسته‌کردنى موشه‌که‌کانى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر به‌ده‌ستگه‌یشتووه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى، وته‌بێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کان رایگه‌یاند:" ئه‌و لیژنه‌یه‌ى له‌سه‌ر روداوه‌که‌ى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر پێکهێنرا، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگاى هه‌واڵگریى فیدڕاڵ، زانیارى زۆر به‌سودى و گرنگیان ده‌ستکه‌وتووه، که ئه‌نجامى باش له لێکۆڵینه‌وه‌کانیان به‌ده‌ستبێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"له‌سه‌ر داواى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌کداره‌کان، هه‌نگاوى گرنگمان ده‌ستپێکردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى ده‌ستیان له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى هه‌ولێر هه‌یه، هه‌روه‌ها رێوشوێن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌کان ده‌گرینه‌به‌ر، چونکه به‌ئامانجگرتنى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د که‌لێکێنى ئه‌منیه".
هاوکات ئه‌وه‌شى ئاشکراشیکرد، زۆرێک له‌و که‌سانه‌ى ده‌ستیان له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ى سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر هه‌یه ده‌ستگیرکراون و لێکۆڵینه‌وه‌ى وردیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
کاتژمێر 11:30 خوله‌کى شه‌وى 6-7ى ئه‌م مانگه، به فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وانى بۆمبڕێژکراو هێرش کرایه سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر و "هێرشه‌که هیچ زیانێکى گیانى و ماددى نه‌بوه، ته‌نها ئاگر له پوش و په‌ڵاش که‌وته‌وه".
