وهزیری تەندروستی داوایەک له هاوڵاتیان دەکات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وهزیری تهندروستی حكومهتی ههرێمی کوردستان هۆشداری دەدات له ههڵكشانی شهپۆلی سێیهمی كۆرۆنا و لەئێستادا "ڕێژهی توشبوان له نهخۆشخانهكان بههۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه زیادبووه و دوو هێندی ههفتهكانی پێشووه"دەشڵێت بۆ یەکەمجار لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دەلتا) لە هەرێمی کوردستان دابینکرا..
ئەمڕۆ هەینی 9ی تهمموزی 2021، سامان بهرزنجی وهزیری تهندروستی ههرێم لهراگهیهندراوێكدا رایگهیاند، "بۆیەکەمجار پێداویستی دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دێڵتا) لە هەرێمی کوردستان دابینکرا. هەروەها پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین پێشووەچوونی بەخۆوە بینیوە، زیاتر لە 399 هەزار ژەمەڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنا لەلایەن دانیشتوانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، لەوانە زیاتر لە 255 هەزار هاوڵاتی کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا (7.8%)ی ئامانج ژەمی یەکەم و زیاتر لە 144 هەزار هاوڵاتی کە دەکاتە ڕژەی لەسەدا (4.4%) ی ئامانج ژەمی دووەمی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆیەکەمجارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی کیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشانکردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دێڵتا) لە هەرێمی کوردستان دابینکرا.
وەزیری تەندروستی دەڵێت، پێشبینی هەڵکشانی سێیەم و ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکرێت و "بەداخەوە جارێکی دیکە ژمارە و ڕێژەی تووشبووان و نووستن لە نەخۆشخانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا زیادبووە و دووهێندی هەفتەکانی پێشووە".
ئەوەشی خستوەتەڕو، "تکایە بەهەندی وەربگرن و ڕێکاری خۆپارێزی بگرنە بەر بە لەبەرکردنی ماسک و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و قەرەباڵغی، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەکانتان بن با هەموومان هاوکار و پاڵپشت بین و ڕێگەبگرین لە هەڵکشانی توندی نەخۆشیەکە و کوردستانمان بپارێزین".
وەزارەتی تەندروستی داوا لە شوێنە گشتیەکان دەکات پابەندی مەرجە تەندروستیەکان بن و وەزارەتەکەشیان ئامادەکاری زیاتری رووبەرووبوونەوەی هەر هەڵکشانێکی نوێ دەکات.
