وان؛ لە شەش مانگدا 12 هەزار و 103 کۆچبەر دەستگیرکراون

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لە پارێزگای وان لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 12 هەزار و 103 کۆچبەری نایاسایی لەلایەن سوپا و هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
بەگوێرەی راگەیێندراوی پارێزگای وان، تەنیا لە مانگی حوزەیراندا 458 کۆچبەر لەلایەن فەرماندەیی هێزەکانی جەندەرمەوە دەستگیرکراون و سەرجەمیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران کراون.
هەر لەماوەی ئەم شەش مانگەشدا 224 کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتیکردن دەستگیرکراون و بەبڕیاری دادگا بەندکراون. جەخت لەوەشکراوەتەوە کە زۆربەی کۆچبەرەکان پاکستانی و ئەفغانین.

بابهتی پهیوهندیدار