ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى: هه‌رێم هاوكارى بەغدا ناكات لە راده‌ستكردنى هه‌ڵهاتوه‌كان

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق رایگەیاند: "هه‌رێمى كوردستان هاوكارى حكومه‌تى فیدڕاڵى ناكات له‌باره‌ى ڕاده‌ستكردنى داواكراوه هه‌ڵهاتوه‌كان".
فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى ڕاگه‌یاند، "دادگا فه‌رمانى ده‌ستگیركردنی دژى تاوانبارانى كوشتنى هیشام هاشمى ده‌ركردوه، دادگا په‌یوه‌ندى به‌جێبه‌جێكردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردنه‌كانه‌وه نییه".
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌ندێك له دۆسییه‌ى كوشتنى خۆپیشانده‌ران به‌جێگه‌یه‌ندراوه به‌تایبه‌ت له‌كوت و بابل، له‌نێویشیاندا ده‌ركردنى فه‌رمانى له‌سێداره‌دان بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر، بەڵام دۆسییه‌ى كوشتنى خۆپیشانده‌ران ئاڵۆز و زه‌حمه‌ته.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق باسی لەوەشکردوە، "دادگا گوێى به‌هیچ فشارێك نه‌داوه له‌دۆسییه‌ى قاسم موسڵیح، هه‌رێمى كوردستان هاوكارى حكومه‌تى فیدڕاڵى ناكات له‌باره‌ى ڕاده‌ستكردنى داواكراوه هه‌ڵهاتوه‌كان له هه‌رێم ئەوەش دۆسییه‌كى كردارییه".
زه‌یدان ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕو، "زۆربه‌ى لێدوانى ڕاگه‌یاندنه‌كان و ژماره‌كان كه سیاسه‌تمه‌داران بڵاویده‌كه‌نه‌وه نادروستن، ئێمه لیژنه‌یه‌كمان دروستكردوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى په‌یكه‌رى ژماره‌یه‌ك یاسا و پێداچونه‌وه‌یان".
