رووسیا داوا لە توركیا دەكات هێزەكانی لە سووریا بكێشێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

نێردەی تایبەتی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا داوای لە حكومەتی توركیا كرد هێزەكانی خۆی لە وڵاتی سووریا بكێشێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 9ی‌ ته‌مموزی 2021، ئەلیكساندەر لاڤرینتیێڤ نێردەی تایبەتی ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا بۆ كاروباری سووریا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" كە پێویستە سنوورێك بۆ سزادانی بەكۆمەڵی گەلی سووریا دابندرێت. گوتیشی هیوادارن بەم زووانە هەریەكە لە وڵاتانی ئەمریكا و توركیا هێزەكانیان لەناو خاكی سووریا بكێشنەوە".

لاڤرینتیێڤ هەروەها ئاماژەی بە پێویستی ڕێزگرتن لە سەروەریی خاكی سووریا كرد و وتیشی بەڵێن دەدەن بە نەهێشتنی تیرۆر لەم وڵاتە و دووپاتیش لە پشتیوانیكردن له‌ یه‌كپارچه‌یی و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی سووریا ده‌كەنه‌وه‌ و پلانەكانی لێكدی جیاكردنەوەی خاكی سووریاش لەناودەبەن.

ئەم كۆنگرە رۆژنامەوانییە له‌ په‌راوێزی كاره‌كانی شازده‌مین خولی دانوستاندنه‌كان به‌ شێوازی ئه‌ستانه‌ هات، كه‌ له‌ شاری نورسوڵتانی پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا لاڤرینتیێڤ گوتیشی كە وڵاتەكەی كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات هێواش هێواش ئارامی و سه‌قامگیری بۆ سووریا بگه‌ڕێته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار