عومەر شێخموس: كاتی هاتووە تێبكۆشین لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی رایگەیاند :" كاتی ئەوە هاتووە کاتی ئەوە هاتووە هەمووان تێبكۆشن لە پێناو بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی و دابینكردنی سەقامگیری، ئارامی، ئازادی و دیموكراتی و ژیانێكی شایستە خوشگوزەران بۆ هاوڵاتیان.
سۆران جەمال تاهیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەکێتی لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە لە شاری سلێمانی قەڵغانی رێزلێنانیان بەخشییە عومەر شێخموس، نوسەر و سیاسەتمەدار و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی و " جەختمانکردەوە سەركردایەتی یەكێتیی درێژەپێدەری خەباتی دەستەی دامەزرێنەر و سەرجەم تێكوشەرانی خەباتی رزگاری گەلەكەمان ".
لەکۆبوونەوەکەدا عومەر شێخموس رایگەیاندووە، "یەكێتیی توانیویەتی چ لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق و چ لەسەر ئاستی ناوچەكە ڕۆڵ و پێگەی كاریگەری هەبێت لە سەرجەم پرسە گرنگەكان".
ئەوەشی خستووەتەڕو، كاتی ئەوە هاتووە لەڕێی بەدیهینانی حكومڕانیەكی تەندروست و گێڕانەوەی متمانە لەنێوان خەڵك ودەسەڵات لە لایەك و لە نێوان جەماوەر و هێز ولایەنە سیاسیەكان لەلایەكی تر، تێبكۆشن لە پێناو بەرنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاكسازی و دابینكردنی سەقامگیری وئارامی و ئازادی ودیموكراتی و ژیانێكی شایستە خوشگوزەران بۆ هاوڵاتیان.
عومەر شێخموس داواشی لە كادیر و دیپلۆماتكارانی حزبەکەی كردوە بەدەوام بن لە یەكخستن و ڕێكخستنی هێز وتواناكانیان لەپێناو یەكڕیزی كورد و گەیاندنی پەیامی "یەكێتیی لەئاشتی وئازادی ومافی مرۆڤ".
