بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دەستی پێ‌کرد

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند، کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ده‌توانن بانگه‌شه‌كانیان دەستپێبکەن و تاوه‌كو رۆژی حەوتی مانگی 10ی ئەمساڵ لە بانگەشەکردن بەردەوام بن
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگه ده‌درێت به‌كاندیده‌كان كه ناوه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه په‌سه‌ندكراوه، بانگه‌شه‌كانیان له‌مڕۆوه تاوه‌كو كاتژمێر 7ی به‌یانی رۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌م ده‌ستپێبكه‌ن.
جێی ئاماژەیە، له‌چه‌ند رۆژی رابردوو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ناوی سه‌رجه‌م كاندیده په‌سه‌ندكراوه‌كانی بازنه‌كانی له پارێزگاكان بڵاوكرده‌وه و له‌ڕێگه‌ی تیروپشكیشه‌وه، ژماره بۆ كاندیده‌كانی دیاری کرد.
بڕیاره رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار