کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى  

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم رایگەیاندووە، پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ئەم هەفتەیە دەکەن و پێشبینییەکانی کەش و هەواشیان خستووەتەڕوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزانی هەرێم رایگەیاند، ''بەهۆی زیاد بوونى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمى ساڵانە پێشبینى دەکرێت پلەکانى گەرما لە سبەینێ هەینى تا کۆتایی هەفتە بەرزبونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت، بەڵام لە نێوان هەردوو رۆژێکدا نزمبوونەوەیەکى کەمیش روودەدات."

بەگوێرەی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا پلەکانى گەرما بەم شێوەیەى خوارەوە بێت.

 

هەولێر و سلێمانى و دهۆک ٤٢-٤٥ پلەى سیلیزى.

کەرکوک و هەڵەبجە ٤٤-٤٦ پلەى سیلیزى.

ناوچەکانى گەرمیان و خانەقین ٤٦-٥٠ پلەى سیلیزى

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار