دەزگای توێژینەوەی تورکیا: پەکەکە ئاستی پێشکەوتنی خۆی لە چەکی سەردەم نیشانداوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

 ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئۆرسام) رایگەیاند:" پەکەکە زۆر خێراتر و باشترە لە پەرەدان بە تاکتیک و فێربوون بە بەستنی چەکی ئۆتۆماتیکی یان تەقەمەنی لەسەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و ئاستی پێشکەوتنی خۆی لە بەکارهێنانی چەکی سەردەم نیشانداوە".

ئۆرسام کە بە یەکێک لە دەزگاکانی توێژینەوە ناسراوە و سەربە دەسەڵاتی ئاکەپەیە.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ئۆرسام)، کە سەربە دەوڵەتی تورکە، شیکارییەکی لەبارەی چالاکی وشکانی و ئاسمانی گەریلا دژبە دەوڵەتی تورکیا بڵاوکردووەتەوە و ڕەخنە لە سوپای تورکیا دەگرێت کە بە خێرایی گەریلاکانی پەکەکە نەگەیشتون و دەڵێت پەکەکە باشتر و خێراتر لە دەوڵەت فێری تاکتیک و تەکنیکی نوێ دەبێت.

هەر لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە: بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، مووشەک و چەکی زیرەک، ئەو تەقەمەنیانەی کە لەلایەن گەریلاکانەوە دروست کراون، هاوسەنگیی شەڕی نابەرابەریان تێکداوە، جەختیش لەوە کراوەتەوە کە توانای سەربازیی پەکەکە لە بواری پەروەردە و چەکدا پێشکەوتنی گەورەی بەخۆوە بینیوە.

ئۆرسام دەشڵێت، دەوڵەت، یان سوپا لە ناسینەوەی دروستکردنی کەرەستە تەقەمەنی و چەکی نوێ لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە کە دژی ئامانجی وشکانی و ئاسمانی بەکاری دێنێت، تووشی زەحمەتییەکی گەورە بووە.

هەر لەو لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە، کە پەکەکە بە بەستنی چەکی ئۆتۆماتیکی یان تەقەمەنی لەسەر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، ئاستی پێشکەوتنی خۆی لە بەکارهێنانی چەکی سەردەم نیشانداوە.

لە کۆتایی شیکردنەوەکەدا ڕەخنە لە سوپای تورک گیراوە کە ناگەنە خێرایی گەریلاکان و ئەم دانپێدانانە دەکرێت؛ «لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا، لەجێی ئەوەی چارەسەریی پێشبخرێت و لە مەیدانەکاندا جێبەجێی بکرێت، بەداخەوە سوپا لە مەیدانەکاندا ناگاتە ئاستی خێرایی بەکارهێنانی چەک لەلایەن پەکەکەوە، پەکەکە زۆر خێراتر و باشترە لە دەوڵەت لە پەرەدان بە تاکتیک و فێربوونی نوێ و گەیشتووەتە ئاستی یەکە تایبەتەکان لە سوپا فەرمیەکاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار