ئه‌مریكا 34 كۆمپانیا و قه‌واره‌ی خسته لیستی سزاكانیه‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا 34 كۆمپانیا و قه‌واره‌ی خسته لیستی سزاكانی وڵاته‌كه‌یه‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ راده‌ستكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان به روسیا و ئێران گه‌ڕانده‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، سزا به‌سه‌ر 34 كۆمپانیا‌و قه‌واره‌دا سه‌پێنراون كه " تێوه‌گلانیان، یان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه چالاكیه‌كانیان پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ئه‌نجامبده‌ن".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌و كۆمپانیا و قه‌وارانه، په‌یوه‌ست بون به سوپا و سیاسه‌ته‌كانی چینه‌وه به‌ئاراسته‌ی هه‌رێمی ئویغور، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ روسیا و ئێران و به‌رهه‌مه‌كانیان راده‌ستی ئه‌و دو وڵاته كردوه.
پێشتریش ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا و قه‌واره‌كانی وڵاتانی چین و ئێران و روسیای خستوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، به‌وه‌ش رێگا نادرێت هیچ كه‌سێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا بكات و ڤیزای ئه‌مریكاش نادرێت به‌و كه‌سانه‌ی كه خراونه‌ته لیستی سزاكانه‌وه.
