كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم: بومه‌له‌رزه‌یه‌ك رویدا لەچەند ناوچەیەک هه‌ستی پێكرا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌دوری 43 كیلۆمه‌تر له ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر رویدا.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كاتژمێر 6:41 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5 پله به‌پێوانه‌ی رێخته‌ر به‌دوری 43 كیلۆمه‌تر له ناحیه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه رویدا و له‌لایه‌ن به‌شێكیش له‌دانیشتوانه‌وه هه‌ستی پێكرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، سه‌رچاوه‌ی بومه‌له‌رزه‌كه شاری مهابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆر له‌هاوڵاتیانه‌وه هه‌ستی پێكراوه، تاوه‌كو ئێستا ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی لایه‌نی ئێرانیش، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار