یه‌په‌گه داوایه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی و پارتی و په‌كه‌كه ده‌كات
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل داوا له‌پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی و یه‌كێتی ده‌كات، كار بۆ چه‌سپاندنی یه‌كڕیزیی كورد بكه‌ن، ده‌شڵێت: "نابێت پارچه‌كانی كوردستان له یه‌ك جیا بكرێنه‌وه".
نوری مه‌حمود، وته‌بێژی یه‌په‌گه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ تەلەفزیۆنی مەدیا هابەر رایگه‌یاند:" گه‌لی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌لایه‌ن جیهانه‌وه ناسراوه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه داناوه، گه‌لی عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌نی، سریانی، چه‌ركه‌س، توركمان و گه‌لی دیكه له ڕۆژئاوا، له ده‌وری پرۆژه‌یه‌ك كه كورد ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات كۆبونه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته گه‌لی كوردیش به‌یه‌كگرتوی تێكۆشان بكات".
وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌په‌گه وتیشی، "نابێت پارچه‌كانی كوردستان له یه‌ك جیا بكرێنه‌وه و داوا له لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كه‌ین به‌رپرسیاریه‌تیی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن، په‌كه‌كه و پارتی و یه‌كێتی له‌هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستان كاریگه‌ریان هه‌یه، بۆیه داوایان لێده‌كه‌ین، یه‌كێتی و یه‌كڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی كورد به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن".
نوری مه‌حمود، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیاوه باسی له‌وه‌كرد، "هێرشه‌كان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی گه‌لی كوردن، بۆیه سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كان، ده‌بێت گه‌لی كورد له دژی ئه‌و هێرشانه، یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن".
داواشیكرد، هیچ ده‌رفه‌تێك به داگیركه‌ران نه‌درێت بۆ پارچه‌پارچه‌كردنی لایه‌نه‌كانی كورد، هه‌مو كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانیش، به دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئه‌خلاقی، چاره‌سه‌ر بكرێن.
