یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

فەرمانگەی دیاریکردنی بینینی مانگ لە دادگای باڵای سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد و 20-07 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

فەرمانگەی دیاریکردنی بینینی مانگ لە دادگای باڵا لە سعودیە، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیێندراوێکدا کە ئاژانسی فەرمیی هەواڵەکانی سعودیە بڵاویکردەوە رایگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ نەبیندرا؛ بۆیە سبەی شەممە تەواوکەری مانگی زیلقیعدەیە و دوو سبەی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجە دەبێت."

هەر بەوهۆیەوە، حاجییان ئەمساڵ لە 19ـی تەممووزی 2021 دەچنە سەر کێوی عەرەفە و رێککەوتی 20ـی تەممووزیش یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودییە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی 2021 دا رایگەیاند؛ ئەمساڵ تەنیا رێگە بە 60 هەزار لە هاووڵاتیان و دانیشتووانی سعودییە دەدرێت حەج بکەن؛ بەو مەرجەی ئەو کەسانەی ئەمساڵ حەج دەکەن تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 65 ساڵ بێت و دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کوترابن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار