هەپەگە ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد

4 ساڵ لەمەوپێش



 

هاوڵاتى

هەپەگە، ناسنامەی ٣ شەهیدی ئاشکرا کرد کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، شەهید بوون .

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی  هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەبارەی شەهیدبوونی ٣ گەریلاکەی، ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە كە بەم شێوەیەیە:

١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە بۆردومان دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، هاوڕێکانمان، چیا، ڕامان و چەکدار، شەهید بوون.

زانیارییەکان لەبارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

شەهید چیا زاگرۆس ‌

شەهید چیا زاگرۆس ‌

نازناو: چیا زاگرۆس

ناو و پاشناو: عوسمان عەبدولوەهاب ڕفایی

شوێنی لەدایکبوون: عامودێ

دایک و باوک: نەداوا – عەبدولوەهاب ڕفایی

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ – هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

 

شەهید ڕامان خەبات ‌

شەهید ڕامان خەبات ‌

نازناو: ڕامان خەبات

ناو و پاشناو: ئوغور تەیمور

شوێنی لەدایکبوون:  ئامەد

دایک و باوک: ئەبریزە – عەبدولسەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ – هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

 

شەهید چەکدار ئامەد

شەهید چەکدار ئامەد

نازناو: چەکدار ئامەد

ناو و پاشناو: بۆتان گوزەل

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: ئایفەر و محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ – هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

 

هەپەگە، باسی لە خەبات و تێکۆشانی هەرسێ شەهیدەکەی لە ڕیزەکانی گەریلاکانی ڕزگاری کوردستاندا کردووە و دەڵێت: “هاوڕێکانمان چیا، رامان و جەکدار بە کەسایەتی و قووڵایی لە هاوڕێیەتیدا، بۆ ئێمە هەموو کاتێک دەبنە نمونەی میلیتانی فیدایی پێشەنگ.”

لە کۆتاییدا، هەپەگە سەرەخۆشیی لە خانەوادەی هێژای سێ شەهیدەکە و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەكات و بەڵێن دووپات دەكاتەوە “کە لەسەر هێڵی ئاپۆیی کە گەورەترین هێڵی گەورەی فیداییە، تێکۆشانی خۆمان بەهێزتر دەکەین و بە تەئکیدی سەردەکەوین.”

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار