کەنەکە: یەكێتی كێشەكانی چارەسەر نەكات لاوازی دەكات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (کەنەکە) رایگەیاند:" یه‌كێتى له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌ك هێزێك چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت به‌ئه‌ركه نیشتیمانى‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌ستێت كه له‌پێناویدا دروستبوه".بۆیە داوا دەکەن کاربۆچارەسەری کێشەکان بکات و "ئه‌گه‌ر كێشه‌كان قوڵترببنه‌وه‌و چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی نه‌كرێن، یه‌كێتى لاوازده‌كات‌و پارسه‌نگى هێزیش له‌هه‌رێم و عێراق لاسه‌نگ ده‌كات".
ئەمڕۆ شەممە، 10,7, 2021 كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ی كوردستان (کەنەکە) لەراگەیەنراێکدا ئەوەشی خستوەتەڕو، "وه‌ك ئاشكرایه كوردستان و ناوچه‌كه به‌دۆخێكى هه‌ستیار و ناڕون و پڕ مه‌ترسیدا هه‌نگاو ده‌نێت، له‌لایه‌كه‌وه هێزه هه‌رێمى‌و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا خه‌ریكى داڕشتنه‌وه‌ى سیاسه‌ت‌و ستراتیژى دورمه‌ودان، له‌لایه‌كى تریشه‌وه ده‌وڵه‌تانى داگیركه‌ر وه‌ك هه‌میشه خه‌ریكى پیلانگێڕین بۆ له‌ناوبردن‌و بێ كاریگه‌ركردنى كوردستان‌و ده‌ستكه‌وته‌كانى".
ئاماژە بەوەشکراوە، یه‌كێتى له‌م نێوه‌نده‌دا وه‌ك هێزێكى نیشتیمانى خه‌ڵكى كوردستان له‌هه‌ر شوێنێك بێت له‌م قۆناغه‌دا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت به‌ئه‌ركه نیشتیمانى‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى هه‌ستێت كه له‌پێناویدا دروستبوه، ڕوبه‌ڕوى ئاسته‌نگه‌كانى بارودۆخه‌كه بێته‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانى خه‌ڵكى كوردستاندا، هانده‌رو ده‌ستپێشخه‌رى یه‌كێتى ناوخۆی كوردستان‌و یه‌كڕیزى لایه‌نه سیاسییه‌كان بێت.
كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (کەنەکە) دەڵێت، "به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه ده‌بیستین كه هه‌ندێك كێشه‌و ناكۆكى له‌نێوخۆى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستاندا سه‌ریهه‌ڵداوه، سه‌ربارى نیگه‌رانى قوڵمان، داواتان لێده‌كه‌ین به‌ئارامى‌و پشو درێژیی‌و ژیریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه بكه‌ن كه خه‌ڵكى كوردستان‌و دۆستانى دۆزى گه‌له‌كه‌مانى نیگه‌ران‌و نه‌یارانیش دڵخۆش ده‌كات".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "به‌گفتوگۆو لێكتێگه‌یشتن بگه‌ن به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، ئه‌گه‌ر كێشه‌كان قوڵترببنه‌وه‌و چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یی نه‌كرێن، یه‌كێتى نیشتیمانى لاوازده‌كات، ئه‌مه‌ش پارسه‌نگى هێز له‌هه‌رێمى كوردستان‌و عێراق لاسه‌نگ ده‌كات، زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌میش یه‌كێتى خۆیی‌و خه‌ڵكى هه‌رێم‌و ته‌واوى كوردستان ده‌بن، بۆیه هه‌ر ئه‌ركێك بكه‌وێته ئه‌ستۆى ئێمه بۆ چاره‌سه‌رى‌و له‌پێناو سه‌ركه‌وتن له‌ئه‌ركه‌كانتاندا ئاماده‌ین".
