سبەینێ سێ وەزارەت موچە وەردەگرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران بەردەوامە و سبەینێ یەکشەممە مووچەی سێ وەزارەتی دیکە دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە 11ی تەمموزی 2021، مووچەی وەزارەتەکانی کارەبا، شارەوانی،  خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

دابەشکردنی مووچە بە لێبڕینی سەدا 21 بۆ فەرمانبەران و سەدا 50 بۆ پلە تایبەتەکان دەبێت و بە گوێرەی زانیارییەکانیش ئەم هەفتەیە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دێت بۆ مانگی حوزەیران.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار