مه‌لابه‌ختیار گفتوگۆکانى له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى ئاشکرا ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسیى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى له‌باره‌ى رۆڵ هه‌بوونى له کێشه ناوخۆییه‌کانى یه‌کێتى و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:"له دیداریاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌ت قسه‌یان له چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییه‌کانى نێوان یه‌کێتى و پارتى کردووه به چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کان له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتیش".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى ته‌موزى 2021، مه‌لا به‌ختیار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کێتى له نوسینێکدا له هه‌ژمارى فه‌رمى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک نوسیویه‌تى:" به‌نده له دیدارى به‌رێز مه‌سعود بارزانى دا بۆ دروستکردنى کێشه له ناو یه‌کێتیدا، رێککه‌وتوم، پێم خۆشبو به ناوى راشکاوى خۆمه‌وه، ئه‌م درۆیه‌ش به درۆ بخه‌مه‌وه، هه‌رگیز قسه‌ى وا له دیدارماندا، نه‌هاتوه‌ته ئاراوه".
هه‌روه‌ها ده‌نوسێت:"به پێچه‌وانه‌وه قسه‌مان له‌سه‌ر رونه‌دانى شه‌ر له‌گه‌ڵ (p.k.k) چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییه‌کانى نێوان یه‌کێتى و پارتى کردوه، به چاره‌سه‌رکردنى گرفته‌کان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز لاهور شێخ جه‌نگیش".
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که جه‌خت کراوه‌ته‌وه که پێویسته کۆنگره‌یه‌کى کوردستانى له هه‌رێمدا سازبدرێ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مو لایه‌ک، پێکه‌وه، لایه‌نه‌کانى ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستکار و پسپۆر و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان، رێگه چاره‌سه‌رى دۆخه‌که بدۆزنه‌وه".
