ئه‌مریكا به‌رده‌وامی كاركردنیان له‌گه‌ڵ ھه‌سه‌ده دوپاتده‌كاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ھه‌ماھه‌نگی ھێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش دووپاتده‌كاته‌وه، ده‌شڵێت، سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی گۆڕینی حكومه‌تی دیمه‌شق نییه.
ئەمرۆ شەممە، 10ی ته‌مموزی 2021، جوی ھود یاریده‌ده‌ری كاربه‌ڕێكه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند، ھێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن له ھه‌ماھه‌نگییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ھه‌سه‌ده بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و باكور و رۆژھه‌ڵاتی سوریاش جێناھێڵن.
ڕوونیشیكرده‌وه، سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی له سوریا گۆڕینی حكومه‌تی دیمه‌شق نییه، به‌ڵكو كار بۆ گۆڕینی ڕه‌فتاره‌كانی ده‌كات له ڕێگه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له پێناو پاراستنی گه‌لی سوریا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار