مه‌سرور بارزانى: ئێمه سواڵکه‌ر نین
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له‌دووه‌م ساڵیادى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌که‌یدا، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت له وتارێکدا له په‌یوه‌ندى نێوان به‌غداو هه‌رێم رایگه‌یاند: " ئێمه سواڵکه‌ر نین".
پاش تێپه‌ربوونى دوو ساڵ به‌سه‌ر کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمدا مه‌سرور بارزانى ده‌شڵێت " چاکسازى شتێک نییه به شه‌و و رۆژێک ته‌واو بێت. پرۆسه‌یه‌کى به‌رده‌وامه. هه‌رگیز ته‌واو نابێت. ئێمه هه‌رچى بکه‌ین، ده‌توانین چاکسازى زیاتریش بکه‌ین له داهاتوودا".
له باره‌ى مووچه‌وه سه‌رۆکى حکومه‌ت ده‌ڵێت " ده‌توانى ئه‌وه بڵێم، حکومه‌ت به‌ڵێنى داوه، به‌و بودجه‌یه‌ى له‌به‌ر ده‌سته، مووچه‌که بدات".
ده‌قى وته‌کانى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
چاکسازی
ئێمه له به‌رنامه‌ى کابینه‌ى حکومه‌تدا کارنامه‌مان له باره‌ى چاکسازییه‌وه پێشکه‌ش کرد. چاکسازى شتێک نییه به شه‌و و رۆژێک ته‌واو بێت. پرۆسه‌یه‌کى به‌رده‌وامه. هه‌رگیز ته‌واو نابێت. ئێمه هه‌رچى بکه‌ین، ده‌توانین چاکسازى زیاتریش بکه‌ین له داهاتوودا.
ئه‌وه‌ى تا ئێستا حکومه‌ت کردوویه‌تی، ئه‌گه‌ر به ئینسافه‌وه سه‌یرى بکه‌ین، دواى ئه‌و هه‌موو قه‌یران و کێشانه، پێم وایه حکومه‌ت ده‌ستکه‌وتى زۆرى به‌ده‌ست هێناوه. ته‌حه‌دییه‌کان زۆر بوون، دواى ده‌ستپێکردنى کابینه ئێمه تووشى قه‌یرانى کۆرۆنا بووین، نرخى نه‌وت دابه‌زی، ئابوورى دنیا به شێوه‌یه‌کى گشتیى تووشى داڕمان بوو، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئێمه توانیمان خۆمان رابگرین.
له لایه‌کى دیکه‌وه حکومه‌تى فیدراڵى ته‌نانه‌ت له ناردنى بودجه، ئه‌مه 13یه‌مین مانگه هیچ بودجه‌یه‌کى بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه، ئێمه به‌و داهاته‌ى له کوردستان هه‌بووه و به‌و هه‌موو کێشه و قه‌یرانانه توانیومانه ئیداره‌ى ئه‌م حکومه‌ته بکه‌ین، به‌و چاکسازیانه‌ى که کراوون.
چاکسازى له چه‌ندین بواردا کراوه، بۆنموونه له رێکخستنه‌وه‌ى داهات و که‌مکردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌کانى حکومه‌ت، که به‌رچاو و دیاره و حکومه‌ت توانیویه‌تى پشت ببه‌ستێت به‌و داهاته‌ى له‌به‌ر ده‌ستییه‌تی، هه‌رچه‌نده وه‌ک پێویست نه‌بووه و له ئاست داخوازى خه‌ڵکى کوردستان نه‌بووه، ئه‌و بودجه‌یه‌ى پێویسته بۆ ئیداره‌دانى وڵات، به‌شى نه‌کردووه، به‌ڵام توانیویه‌تى خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌به‌ر ده‌ستى بووه.
به رێکخستنه‌وه‌ى داهات و ئه‌و ره‌وشه‌ى که هه‌یه، توانیومانه ئیداره‌ى خۆمان بکه‌ین. ئه‌گه‌ر به ئینسافه‌وه سه‌یر بکرێت، جێى ده‌ستخۆشییه بۆ هه‌موو ئه‌و براده‌رانه‌یه کاریان تێیدا کردووه.
له لایه‌کى دیکه‌وه حکومه‌ت هه‌وڵیداوه خزمه‌تگوزارییه‌کان به دیجیتاڵى بکات و رۆتین که‌م بکاته‌وه. دووباره ده‌ڵێم، کۆرۆنا کاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌داى حکومه‌ت و ده‌وامى فه‌رمانگه‌کان. له هه‌مووشى گرنگتر ئه‌وه‌یه، که ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى پێشتر خه‌ڵک پێوه‌ى ده‌یناڵاند و گله‌ییان ده‌کرد، له به‌هه‌ده‌ر دانى سامانى گشتیی، ئێمه تا ئاستێکى زۆر که‌ممان کردووه و ناتوانم بڵێم بنبێ کراوه، به‌ڵام به ئاستێکى زۆر که‌مکراوه‌ته‌وه. به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر چاکتر کردنى ره‌وشى هه‌رێم له هه‌موو روویه‌که‌وه.
بۆ نموونه، له ماوه‌ى رابردوو کارێکى زۆرمان له‌سه‌ر کاره‌با کردووه، بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجى به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با به شێوه‌یه‌ک که‌مبکه‌ینه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا دانى کاته‌کانى کاره‌با به هاووڵاتیان زیاد بکه‌ین.
هه‌رچه‌ند هه‌ندێکجار زیادکردنى تێده‌که‌وێت، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کى گشتیى ئه‌گه‌ر به‌راورد بکه‌ین، به پێشتر سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو توانا و داهاته‌ى له‌به‌ر ده‌ست بووه، ده‌توانم بڵێم ئه‌م کابینه‌یه سه‌رکه‌وتوو بووه، له ئیداره‌دانى ئه‌م دۆسیه‌یه. ئه‌مه یه‌کێکه له نموونه‌کان و له هه‌موو بواره‌کانى دیکه‌شدا چاکسازى کراوه.
باج
له حکومه‌ت وه‌ک چه‌ندین جارى دیکه باسکراوه، به هیچ شێوه‌یه‌ک باجمان له‌سه‌ر خه‌ڵک زیاد نه‌کردووه. ئه‌و باجانه‌ی، که هه‌ن به یاسا رێکخراوون و پێشتر بڕیارى له‌سه‌ر دراوه. به‌داخه‌وه، جێبه‌جێ نه‌کراوه، ئه‌م حکومه‌ته هاتووه بۆ جێبه‌جێکردنى یاسا و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و باجه، که مافى خه‌ڵکه. بۆ ئه‌وه‌ى دیار بێت.
باج بۆ حکومه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه. حکومه‌ت کۆى ده‌کاته‌وه و ده‌یکاته‌وه به داهات و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌ڵک. له مووچه و پڕۆژه‌کان و بۆ خزمه‌تى خه‌ڵک خه‌رجى ده‌کات.
ئه‌وه‌ى پێشتر هه‌ستمان کرد، کێشه‌یه‌کى تێدایه، ئه‌و باجانه‌ى به یاسا رێکخراوون زۆربه‌یان کۆنه‌کراونه‌ته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندى تاکه که‌س و ژماره‌یه‌کى که‌م له بازرگان و ئه‌و که‌سانه‌ى که خۆیان دزیوه‌ته‌وه له دانى باج به حکومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان بووه.
ئه‌م جاره حکومه‌ت ده‌ڵێت، ئه‌و باجانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکانه و به یاسا رێکخراوون و ده‌بێت بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ى حکومه‌ت، تا حکومه‌ت بتوانێت، به شێوه‌یه‌کى باشتر له خزمه‌تى هاووڵاتیان و بۆ پڕۆژه‌کانى دیکه، که دیسان خزمه‌ت به هاووڵاتیان بگه‌یه‌نێت، به‌کارى بهێنێت. دووباره ده‌ڵێم باج زیاد نه‌کراوه و ئه‌وه‌ى حکومه‌ت کردوویه‌تى ته‌نیا رێکخستنه‌وه‌ى باج.
ئاو
ئاو گرنگترین سه‌رچاوه‌ى ژیانه بۆ مرۆڤ، به بێ ئاو ناتوانین بژین. به‌داخه‌وه چه‌ندین هۆکار هه‌ن بۆ که‌مبوونه‌وه‌ى ئاو له کوردستاندا.
زۆر له‌و سه‌رچاوانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى سنوور ده‌هاتنه هه‌رێم و ئێستا رێگه‌یان لێگیراوه و نایه‌ت، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و به‌نداوانه‌ى هه‌ن، له‌وانه دووکان و ده‌ربه‌ندیخان. له لایه‌کى دیکه‌وه وشکه ساڵى و نه‌بارینى باران، هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌کى ناته‌ندرووست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاوى ژێر زه‌وى کراوه و ئاوێکى زۆر به‌فیڕۆ دراوه. ئه‌مانه هۆکارن بۆ که‌مئاوی.
بۆ چاره‌سه‌ر، ده‌بێت ئێمه ده‌ست به ئاوه‌وه بگرین. به‌شێکى به‌رپرسیارێتى بۆ هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ده‌بێت هاووڵاتیان زیاده‌ڕۆیى له به‌کارهێنانى ئاو نه‌که‌ن و ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن.
ئاو سه‌رچاوه‌یه‌کى سرووشتییه و ئێمه ناتوانین به هیچ شێوه‌یه‌کى دیکه ئاو زیاد بکه‌ین، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ستى پێوه بگرین و به باشترین شێوه سوودى لێ وه‌ربگرین. درووستکردنى به‌نداو یه‌کێکه له رێگه‌کان و ئێمه له سه‌ره‌تاى کابینه‌وه هه‌ستمان به‌وه کردووه، که درووستکردنى به‌نداو له چه‌ند روویه‌که‌وه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت.
یه‌کێک بۆ ده‌ستگرتن به ئاوه‌وه و دواتر بۆ به‌کارهێنانه‌وه‌ى بۆ خه‌ڵکى کوردستان. له لایه‌کى دیکه‌وه به‌نداوه‌کان ده‌توانن ئاوى ژێر زه‌وى زیاد بکه‌ن و ببن بۆ سه‌رچاوه‌یه‌کى باش بۆ هاندانى کشتوکاڵ و بازرگانى و ته‌نانه‌ت پیشه‌سازى و گه‌شتیاری. له لایه‌کى دیکه‌وه ئه‌و به‌نداوانه ده‌توانن له هه‌موو رووه‌کانه‌وه یارمه‌تیده‌ر بن.
ئه‌وه‌ى حکومه‌ت ده‌یه‌وێت بیکات، ئه‌مه‌یه، ئه‌و به‌نداوانه به زووترین کات درووست بکرێن، به‌ڵام ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت، ئێمه تووشى قه‌یرانى دارایى بووین، خه‌ڵک چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یه مووچه له‌سه‌رى مانگه‌وه بدرێت.
ده‌توانى ئه‌وه بڵێم، حکومه‌ت به‌ڵێنى داوه، به‌و بودجه‌یه‌ى له‌به‌ر ده‌سته، مووچه‌که بدات. پێمان خۆش بوو مووچه هه‌مووى بدرابا. ئه‌و بودجه‌یه‌ى له‌به‌ر ده‌سته به‌شى مووچه و پڕۆژه هه‌مووى ناکات.
ده‌بێت ئێمه بڕیار بده‌ین، چۆن ده‌توانین به باشترین شێوه سوود له‌و بودجه‌یه وه‌ربگرین. چه‌ندى بۆ مووچه بێت و چه‌ندى بۆ پڕۆژه‌کان خه‌رج بکرێت. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌وه‌ستاوین، له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌نى بیانى و وڵاتانى ده‌ره‌وه و که‌رتى تایبه‌ت قسه‌مان کردووه، هه‌روه‌ک ده‌زانن ئێمه یاسایه‌کى نوێمان تێپه‌ڕاندووه، ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت (PPB)، که هه‌ماهه‌نگییه له نێوان که‌رتى گشتیى و تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌یرى ئه‌و پڕۆژه ستراتیژیانه بکه‌ین و بزانین چۆن درووستیان بکه‌ین.
درووستکردنى به‌نداو، له‌سه‌رووى ئه‌وله‌ویه‌تى ئێمه‌یه. ده‌مانه‌وێت ئه‌و به‌نداوانه به زووترین کات جێبه‌جێ بکرێن. پێویستیان به پاره‌یه.
ئێمه خه‌ریکى ئه‌وه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیکه و که‌رتى تایبه‌ت، ئه‌و بڕه بودجه‌یه‌ى پێویسته دابینى بکه‌ین بۆ درووستکردنى ئه‌و به‌نداوانه.
پیشه‌سازى و کشتوکاڵ
ده‌مانه‌وێت ئابوورى و داهاتمان هه‌مه‌چه‌شن بکه‌ین. ده‌ستمانکردووه به په‌ره‌پێدانى که‌رتى کشتوکاڵ و پیشه‌سازى و که‌رتى گه‌شتیاری، به‌ڵام شته‌کان به‌یه‌که‌وه به‌ستراوون، ئه‌گه‌ر بودجه له‌به‌ر ده‌ست نه‌بێت، له‌وانه‌یه ئاسان نه‌بێت، تۆ بتوانیت زوو په‌ره به‌و که‌رتانه بده‌یت. تۆزێک یارمه‌تى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت بکه‌ونه سه‌ر پێى خۆیان و ببنه سه‌رچاوه‌ى داهات. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵێکمان داوه، که‌رتى تایبه‌ت زۆر زۆر یارمه‌تیده‌رى حکومه‌ت بووه.
زۆر له‌و پڕۆژانه‌ى حکومه‌ت مه‌به‌ستى بووه، جێبه‌جێیان کردووه. ئێمه چه‌ندینجار سه‌ردانى پارێزگاکانمان کردووه و پڕۆژه‌ى گه‌وره‌ى خۆراکیمان درووستکردووه، که گرنگه بۆ دابینکردنى ئاسایشى خۆراک، بۆ هه‌موو هاووڵاتیانى کوردستان.
ئه‌مه یه‌کێکه له بنه‌ماکانى پێویست بۆ په‌ره‌پێدانى ئابوورى وڵات و هه‌روه‌ها بۆ زامنکردنى ئاسایشى خۆراکى هاووڵاتیان. ئه‌م پڕۆژانه بێگومان له ماوه‌یه‌کى نزیکدا و هه‌ندێکى دیکه ره‌نگه ماوه‌یه‌کى درێژتریان بوێت، به‌رهه‌میان دێته ده‌ست و ده‌یبینین چه‌ند سوودیان ده‌بێت. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیکردنى په‌ره‌پێدان به که‌رتى کشتووکاڵی.
له هه‌مان کاتیش‌دا به نیازین، که‌رتى کشتووکاڵ بکرێته بنه‌ما بۆ په‌ره‌پێدان به که‌رته‌کانى دیکه‌ش. بۆ نموونه هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کى کشتوکاڵى بکرێت، ره‌نگه دواى ئه‌وه چه‌ندین پڕۆژه‌ى دیکه‌ى پیشه‌سازى پێویست بن بۆ پشتیوانیکردنى ئه‌و که‌رته. ئه‌مه جووڵه‌یه‌کى که‌رتى پیشه‌سازى درووست ده‌کات. دواى ئه‌وه جووڵه‌ى بازرگانى دێته پێشه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مى ناوخۆیى زیاتر بوو له خواستى ناوخۆ، ئه‌و کات ئێمه بیر له گه‌ڕان به‌دواى بازاڕى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه.
له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵ و وه‌زیره به‌ڕێزه‌کانى حکومه‌تى فیدراڵى قسه‌مان کردووه، که بازاڕى هه‌موو عێراق به رووى جووتیاران و خه‌ڵکى کوردستاندا بکه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ش سه‌ردانمان کردوون و قسه‌مان کردووه، چۆن هه‌رێمى کوردستان به بازاڕى ده‌ره‌کى و نێوده‌وڵه‌تى ببه‌ستینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئێمه توانیمان بازاڕێکى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌رهه‌مه‌کانى ناوخۆیى په‌یدا بکه‌ین، ئه‌مه ده‌بێت به هۆکارێک بۆ هاندانى جووتیار تاکو به‌رهه‌مى خۆیان زیاتر بکه‌ن. ئه‌وه‌ى گرنگه بۆمان ئه‌وه‌یه، جووتیار مه‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌بێت، دواى به‌رهه‌مهێنانى به‌رهه‌مه‌که‌ى چۆن ره‌فتار بکات.
حکومه‌ت ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ده‌گرێته ئه‌ستۆ و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یان لێوه‌رده‌گرێته‌وه و ده‌یکاته‌وه به خۆراک و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ بازاێ و ئه‌گه‌ر له ئاستى خواستى ناوخۆ زیاتر بوو، ئه‌و کات ده‌توانین به رێگه‌یه‌کى باش و له رێگه‌ى په‌یوه‌ندى بازرگانى له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى کوردستان و وڵاتانى ده‌ره‌وه، به‌رهه‌مه‌کان ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه بکه‌ین. ئه‌مه ده‌بێته هۆیه‌کى دیکه بۆ زیاترکردنى داهات له هه‌رێمى کوردستان.
په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا
پێویسته گه‌شبین بین. من ده‌توانم به دڵنیاییه‌وه بڵێم. ئه‌م کابینه‌یه زیاتر له هه‌موو کاتێک شاندى ناردووه بۆ به‌غدا. له سه‌ره‌تاوه خۆم چووم. دواتر شاندى حکومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غداى کردووه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به رێککه‌وتن، هه‌م له‌سه‌ر بابه‌تى بودجه و هه‌م له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانى دیکه، که کێشه‌ن، وه‌ک ناوچه دابڕێنراوه‌کان و ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان و پێشمه‌رگه و ئه‌و شتانه‌ى له ده‌ستووردا هه‌ن و به‌داخه‌وه تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌کراوون.
ئێمه ده‌ستپێشخه‌ریمان له هه‌موو بواره‌کان کردووه و چووینه‌ته به‌غدا و داوامان کردووه و ئاماده‌یى هه‌رێمى کوردستان‌مان پیشانداوه و هه‌رچى ئه‌رکى سه‌ر هه‌رێمى کوردستانه ئاماده‌بووین جێبه‌جێى بکه‌ین، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا، ئێمه ده‌زانین، ئه‌گه‌ر ئه‌رکمان هه‌بێت، مافیشمان هه‌یه.
به‌داخه‌وه ئێمه تا ئێستا ئه‌رکمان جێبه‌جێ کردووه، به‌ڵام مافه‌کانى خۆمان له حکومه‌تى فیدراڵ وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، که مافێکى ده‌ستوورى خه‌ڵکى کوردستانه. تا ئه‌م دیداره‌ش، هیچ بودجه‌یه‌ک له حکومه‌تى فیدراڵى نه‌هاتووه.
به تێکڕایى 13 مانگ و له 2020ه‌وه ئه‌م بودجه‌یه قه‌رزه له‌سه‌ر حکومه‌تى فیدراڵ و بۆ هه‌رێمیان نه‌ناردووه. ئێمه هه‌موو ژماره‌کانمان لێکداوه‌ته‌وه. قسه‌ى زۆر کراوه. تیمى ته‌کنیکى چوون و گفتوگۆى زۆریان کردووه، به‌راوردى ئه‌و داهاته‌ى هه‌رێمى کوردستان و ئه‌رکه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان کردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و مافه‌ى ده‌بوایه به پێى بودجه، دواى ئه‌وه‌ى بودجه‌ى 2021یش په‌سند کرا، به‌راورد کراوون و دیاره ده‌بێت حکومه‌تى فیدراڵى چه‌ند بودجه بۆ هه‌رێم بنێرێت، دواى به‌راوردکردنى ئه‌رک و مافه‌کانى خۆمان.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش، ئێمه بێهیوا نین و بێ ئومێد نین، هیوادارم و به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران و هه‌موو به‌رپرسانى دیکه‌ى عێراقیى تا ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئێمه داواى شتێک ناکه‌ین، ئێمه سواڵکه‌ر نین، ئێمه داواى ئه‌و مافه ده‌که‌ین، که به پێى ده‌ستوور مافى ئه‌و خه‌ڵکه‌یه و ده‌بێت جێبه‌جێ بکرێت.
له باره‌ى پێشمه‌رگه و ناوچه دابڕاوه‌کانیش به هه‌مان شێوه، ده‌ستپێشخه‌ریمان کردووه و وتوومانه پێشمه‌رگه ئاماده‌یه و پێویسته بۆ دابینکردنى ئاسایشى ئه‌و شوێنانه هه‌ماهه‌نگى بکرێت، له نێوان هێزه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و هێزه شه‌رعییه‌کانى حکومه‌تى عێراق. له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش له گفتوگۆداین و شاندى ئێمه دیسان سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه رێککه‌وتنێک، که له به‌رژه‌وه‌ندى ئاسایشى گشتیى وڵاته‌که‌دا بێت.
