رێباز حه‌ملان زانیارى نوێ له‌باره‌ى ناردنى پاره‌که‌ى به‌غدا ئاشکرا ده‌کات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ کاروبارى ئابورى ڕایگه‌یاند، له سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌رئه‌نجامى ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌مڕۆ 10ى ته‌موزى 2021، به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبونى دوو ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا، ڕێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌کردوه، دوو ساڵى سه‌خت و دژوار، کابینه‌ى نۆ ده‌ستپێکێکى پێ له ھیواو ئاڵه‌نگارییه‌کى گه‌وره به‌رامبه‌ر دابه‌زینى نرخى نه‌وت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که سه‌رھه‌ڵدانى ڤایرۆسێکى کوشنده و ده‌گمه‌نى وه‌ک کۆرۆنا و ململانێى سیاسى و ناوخۆیى و ناوچه‌یى و ھه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وام سه‌ربازى و تیرۆریستی، دانوستانى درێژخایه‌نى به‌غداد و ھه‌ولێر بووه.
له په‌یامه‌که‌ى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌تدا، ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که له دوو ساڵدا ده‌رئه‌نجامى به‌رچاو له ئاست چاوه‌ڕوانیدا هه‌بوو، له جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنه‌کانیدا که رایگه‌یاندبوو له کارنامه‌که‌یدا و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م ھه‌فته‌یه ده‌رئه‌نجامى ئه‌و رێکه‌وتنه ده‌رده‌که‌وێت.
باسى له‌وه‌شکردوه، له‌و دوساڵه‌دا، چاکسازى و ریفۆرم له داھاتى نه‌وت و داھاتى ناوخۆ‌و خه‌رجى و ھه‌مووى بۆ گه‌ل و په‌رله‌مان خرایه روو، له‌گه‌ڵ ئاوه‌دانى و به‌رده‌وامبوون له پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى و شه‌قام و پرد و نه‌خۆشخانه و کارگه و وه‌به‌رھێنان و ره‌خساندنى ھه‌لى کار له که‌رتى تایبه‌ت.
ئه‌مڕۆ، دووساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ته‌مه‌نى کابینه‌ى نۆى حکومه‌تى هه‌رێم و له په‌یامێکدا به‌و بۆنه‌یه‌وه، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاند، پێویسته ده‌ستخۆشى له کابینه‌ى نۆیه‌م بکرێت که موچه‌ى دابین کردووه.
