نرخی نەوتی خاو 75 دۆلار و 55 سەنتە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تهمموزی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و 55 سەنتە.
هاوکات لە بۆرسەی بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 74 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی کاریگەرییەکانی کەمبوونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لەبازارەکانی ئاسیا بەتایبەتی چین و هیندستان، ئەمڕۆ یەکشەممە بەهای نەوت بەڕێژەی 2% بەرزبووەوە.
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا، رێکخراوی ئۆپێک پڵەس هەوڵیدا بڕیارێک لەبارەی زیادکردنی بڕی بەرهەم بۆ قەرەبوکردنەوەی داخوازی زۆری جیهانی دوای ئاسایبوونەوەی بەشێکی کەرتی ئابوری بدات، بەڵام کۆبونەوەکە نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک و دواخرا، ئەوەش کاریگەریی لەسەر نرخی نەوت هەبوو.

بابهتی پهیوهندیدار