لە وان پاسێک وەرگەڕا و ١٢ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

لە قەزای مورادییە سەر بە پارێزگای وان  مینی پاسێک کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو وەرگەڕا، بە هۆیەوە ١٢ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ته‌مموزی 2021، ئاژانسی ئانادۆڵۆ بڵاویکردووەتەوە، رووداوەکە لە نزیک ناوچەی یوماکلى بووە کە مینی پاسێک بە ٦٥ سەرنشینەوە، بە هۆکارێکی نادیار وەرگەڕا و بەهۆیەوە ١٢ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ٢٠ی دیکەیش برینداربوون.

بەهۆی رووداوەکەوە مینی پاسەکە ئاگری گرت و دواتر لەلایەن تیمی ئاگرکوژێنەوە کوژێنرایەوە.

لە رووداوەکەدا ٢٠ کۆچبەر برینداربوون کە لە دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گواسترانەوە نەخۆشخانەکانی وان، ئەرجیش و مورادییە و تەرمەکانیش گواسترانەوە پزیشکی دادوەریی.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار