عه‌لی حه‌مه ساڵح كه‌می گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاكان بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ئاشكراده‌كات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌راپۆرتێكدا ورده‌كاری كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاكان بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ئاشكراده‌كات رایگه‌یاند:" له‌سنوری هه‌ولێر و دهۆك ته‌نها 57%ی داهات و له سلێمانیش 43%ی داهات ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ڕونه له‌سه‌ر دو ئیداره‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی داھاتی ناوخۆ".
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "داھات ھه‌رچه‌ند بێت ده‌سه‌ڵاتی زه‌رد ھه‌ر 57٪ ده‌دات و ھی سه‌وزیش ھه‌ر 43٪ ده‌دات، ئه‌و پاره‌یه‌ی له داھاتی گومرگ و ڕسومات و باج كۆده‌كرێته‌وه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌و حیزب چه‌ندی بوێت ئه‌وه‌نده ده‌دات، واته ئه‌گه‌ر داھاتی ئیبراھیم خه‌لیل و ھه‌ولێر و دھۆك سه‌دان ملیۆن دۆلار بێت، سلێمانی مانگانه 43 ملیۆن دۆلار بداته موچه، ھه‌ولێریش 57 ملیۆن دۆلار ده‌دات، ھه‌ردوكیان به ھه‌مان ڕێژه له سێ مانگدا 157 ملیار دیناریان كه‌مكرده‌وه بۆ ته‌مویلی موچه".
به‌گوێره‌ی راپۆرتێك كه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كردوه، تێیدا هاتوه، له مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ بۆ مانگی (ئایار/5)، داھاتی ناوخۆ بۆ موچه 43٪ كه‌میكردوه، له 374 ملیار دیناره‌وه بۆ 157 ملیار كه‌می كردوه، ھه‌رچه‌نده پێش كه‌مكردنیشی داھاتی ناوخۆ به‌ته‌واوی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، "ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه داھاتی ھه‌ولێر و دھۆكیش ھه‌ر 42٪ كه‌میكردوه و سلێمانیش ھه‌ر 42٪، له خشته‌كه‌یه‌كیشدا رونكراوه‌ته‌وه، دراوه چۆن مانگ به مانگ وه‌ك یه‌ك داھاتی سلێمانی له‌لایه‌ك و ھه‌ولێر و دھۆك له‌لایه‌ك كه‌م ده‌كات".
له‌خاڵی دوه‌می راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، كۆكردنه‌وه‌ی داھات و ته‌رخانكردنی داھاتی ناوخۆ به‌پێی زیاد و كه‌می داھاتی خاڵێكی سنوری یان كۆكردنه‌وه‌ی باج و رسومات له شارێكه‌وه بۆ شارێك نیه، داھاتی ھه‌ر پارێزگا‌و ھه‌ر خاڵێكی سنوری ھه‌ر چه‌ند بێت، ھه‌ولێرو دھۆك 57٪ دابینده‌كه‌ن و سلێمانیش 43٪، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی ڕونه له‌سه‌ر دو ئیداره‌ی و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی داھاتی ناوخۆ.
باس له‌وه‌شكراوه، تاوه‌كو 9ی (ته‌موز/7)ی 2021 سلێمانی 51 ملیار دیناری داھاتی ناوخۆی مانگی ڕابردوی ناردوه، ھه‌ولێر 69 ملیار، واته 57% به 43%یه، پاش لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون ده‌ركه‌وت ئه‌و داھاته‌ی له پارێزگاكانه‌وه كۆده‌كرێته‌وه به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و داھاته نییه كه دێته خه‌زێنه‌ی گشتی.
