قوباد تاڵه‌بانى به‌ڕه‌سمى "ئه‌ژى ئه‌مین"ى وه‌ک سه‌رۆکى ده‌زگاى زانیارى ناساند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى نوسینگه‌که‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له ده‌باشان سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌منى کردوه‌و " ئه‌ژى ئه‌مین" وه‌ک سه‌رۆکى ده‌زگاى زانیارى ناساند.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتوه"له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له ده‌باشان ئه‌نجامدرا، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پاش ئه‌وه‌ى سه‌رۆکى نوێى ده‌زگاى زانیارى ناساند، داواى له لایه‌نه ئه‌منییه‌کان کرد که ئه‌رکى ئه‌وانه به‌ر‌ده‌وام بن له پاراستنى ئارامى و ئه‌و ھه‌ماھه‌نگییه‌ى که ھه‌یه پته‌وتر بێت و به‌رده‌وامى پێبده‌ن."
قوباد تاڵه‌بانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه که "ئه‌و لایه‌نه ئه‌منییانه نابێت به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستوه‌رده‌نه کاروبارى سیاسى به‌ڵکو ده‌بێت دڵنیایى به ھاوڵاتییان بده‌ن له سه‌قامگیرى ئارامی."
له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا، وه‌زیرى کاروبارى پێشمه‌رگه‌و سه‌رۆکى ده‌زگاى ئاسایش و بریکارى وه‌زیرى ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى و به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى سلێمانى و فه‌رمانده‌ى لیواى پاراستنى سلێمانى ئاماده بون.
