25 په‌رله‌مانتار: دواى گه‌یشتنى 200 ملیاره‌که هیچ پاساوێک بۆ لێبڕینى موچه نه‌ما

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
25 ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکى هاوبه‌شدا ده‌ڵێن، دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ 200 ملیار دیناره‌که‌ى به‌غدا گه‌یشته هه‌رێم، چیتر هیچ پاساوێک بۆ لێبڕینى موچه‌ى موچه‌خۆران نه‌ماوه.
ئه‌و 25 په‌رله‌مانتاره، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌که‌یاندا وتویانه"سه‌رئه‌نجامى رێکه‌وتنى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد، ئه‌مڕۆ بانکى ناوه‌ندى عیراقی، وه‌کو قۆناغى سه‌ره‌تا، بڕى (200) ملیار دینارى خسته سه‌ر هه‌ژمارى بانکیى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان.
وتوشیانه"ئه‌م سه‌ره‌تایه ده‌نرخێنین و به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌یشى که له بڕیاره‌که‌دا هاتوه، ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ "موچه"ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت و نابێت سه‌رفکردنى بۆ هیچ بوارێکى دیکه بێت."
هه‌روه‌ک دا‌واشیان کردوه "کۆتایى بهێنرێت به بڕیارى لێبڕینى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان، وه‌کچۆن ساڵێک زیاتره به‌ناوى خۆگونجاندنه‌وه، به‌شێکى موچه‌ى موچه‌خۆران گلدراوه‌ته‌وه. بۆیه، هیچ پاساوێک بۆ ئه‌و لێبڕینه نایاسایى و ناڕه‌وایه نه‌ماوه‌و نابێت چیتر خۆگونجاندن له‌سه‌ر حسابى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان بێت."
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى 25 په‌رله‌مانتارى کوردستان:
سه‌رئه‌نجامى رێکه‌وتنى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد، ئه‌مڕۆ بانکى ناوه‌ندى عیراقیی، وه‌کو قۆناغى سه‌ره‌تا، بڕى (200) ملیار دینارى خسته سه‌ر هه‌ژمارى بانکیى وه‌زاره‌تى دارایى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و له‌مباره‌یه‌یشه‌وه، ئێمه‌ى په‌رله‌مانتاران هه‌ڵوێستمان به‌مجۆره راده‌گه‌یه‌نین:
1- ئه‌م سه‌ره‌تایه ده‌نرخێنین و به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌یشى که له بڕیاره‌که‌دا هاتوه، ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ "موچه"ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت و نابێت سه‌رفکردنى بۆ هیچ بوارێکى دیکه بێت.
2- جه‌ختده‌که‌ین له‌سه‌ر پێویستیى پابه‌ندبونى حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى عیراقیى به یاساى بودجه‌ى عیراق بۆ ساڵى 2021، که ئه‌رک و ماف و شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى تێدا جێگیرکراوه.
3- کۆتایى بهێنرێت به بڕیارى لێبڕینى موچه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان، وه‌کچۆن ساڵێک زیاتره به‌ناوى خۆگونجاندنه‌وه، به‌شێکى موچه‌ى موچه‌خۆران گلدراوه‌ته‌وه. بۆیه، هیچ پاساوێک بۆ ئه‌و لێبڕینه نایاسایى و ناڕه‌وایه نه‌ماوه‌و نابێت چیتر خۆگونجاندن له‌سه‌ر حسابى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان بێت.
ئیمزاکان:
1- مه‌م بورهان قانع.
2- رۆژان حه‌مه‌ره‌ش.
3- عه‌لى حه‌مه‌ساڵح.
4- هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی.
5- سه‌رچنار ئه‌حمه‌د.
6- محێدین حه‌سه‌ن یوسف.
7- کاروان گه‌زنه‌یی.
8- شیرین ئه‌مین.
9- شادى نه‌وزاد.
10- شێرکۆ جه‌وده‌ت.
11- دیارى ئه‌نوه‌ر.
12- لوقمان وه‌ردی.
13- سه‌لمه فاتیح.
14- هه‌لز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د.
15- دابان محه‌مه‌د.
16- سیروان بابان.
17- ئاشنا عه‌بدوڵلا.
18- ئیسماعیل ته‌ها سگیری.
19- شایان عه‌سکه‌ری.
20- فه‌رید یعقوب ئیلیا.
21- ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی.
22- جه‌لال محه‌مه‌د.
23- هه‌ژان حه‌سه‌ن کوێستانی.
24- رزگار محه‌مه‌د.
25- شه‌مۆل ئاشتى سابیر.
