"200 ملیار دیناره‌که ته‌نها بۆ موچه‌یه‌و ده‌بێت لێبرینى موچه کۆتایى بێت"
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى هاوپه‌یمانى هیوا ده‌ڵێت:" به‌پێى یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق و له مادده‌ى (11) بڕگه‌ى (چواره‌م)دا هاتوه؛ هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ک له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێم بنێردرێت بۆ موچه خه‌رجده‌کرێت".
رێبوار که‌ریم مه‌حمود، ئه‌ندامی فراکسیۆنى هیوا له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌و پاره‌یه‌ى که هاتووه پێویسته بخرێته سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ى بۆ موچه له هه‌رێم ته‌رخانده‌کرێت و به‌هۆیه‌وه لێبڕینى موچه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
هه‌روه‌ها وتیشى:"ئه‌م بابه‌ته به‌شێکه له یاساى بودجه، کاتێک هه‌رێم ده‌ڵێ ده‌مه‌وێ پابه‌ندبم، که‌واته ده‌بێ به‌هه‌مو یاساکه‌وه پابه‌ند بێت. هه‌ربۆیه ده‌ستبه‌جێ ده‌بێ لێبڕینى موچه به هیچ رێژه‌یه‌ک نه‌مێنێت، ئه‌گه‌رنا به‌پێچه‌وانه‌وه له حاڵه‌تى به‌رده‌وامبونى ئه‌و لێبڕینه هیچ به‌هایه‌ک بۆ هاتنى ئه‌و پاره‌یه نامێنێته‌وه".
هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که هیچ پاساوێکى دارایى به‌ده‌ست حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه نه‌ماوه بۆ به‌رده‌وامى لێبڕین وتیشى:" نابێ له‌وه زیاتر بێ منه‌ت بن به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک".
