بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌کاندا کۆده‌بنه‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانى هێزه‌کانى 70 و فه‌رمانده‌ى دژه تیرۆر کۆبونه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 11ى ته‌موزى 2021، نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بڵاویکرده‌وه، بافڵ تاڵه‌بانى و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ مسته‌فا چاو ڕه‌ش و فه‌رمانده‌کانى ھێزه‌کانى 70 کۆبونه‌وه.
هه‌روه‌ها دواتریش سه‌ردانى ده‌زگاى دژه تێرۆریان کرد و پیرۆزباییان له ده‌ستبه‌کاربونى "وه‌ھاب ھه‌ڵه‌بجه‌یى" کرد وه‌ک فه‌رمانده‌ى دژه تێرۆر.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش قوباد تاڵه‌بانى له‌سلێمانى سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌یه‌کى ئه‌منى کرد و ئه‌ژى ئه‌مینى وه‌ک سه‌رۆکى ده‌زگاى زانیارى ناساند. داواشى له لایه‌نه ئه‌منییه‌کان کرد که ئه‌رکى ئه‌وانه به‌ر‌ده‌وامبن له پاراستنى ئارامى و ئه‌و ھه‌ماھه‌نگییه‌ى که ھه‌یه پته‌وتر بێت و به‌رده‌وامى پێبده‌ن.
قوباد تاڵه‌بانى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ئه‌و لایه‌نه ئه‌منییانه نابێت به‌ھیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستوه‌رده‌نه کاروبارى سیاسى به‌ڵکو ده‌بێت دڵنیایى به‌ھاوڵاتییان بده‌ن له سه‌قامگیرى ئارامی.
