پۆلیسى سلێمانى هاوڵاتیان ئاگادارده‌کاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند، هاوڵاتیان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که هێڵى گه‌رمى فریاکه‌وتن (104)ـى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که‌یان له ئێستادا کراوه‌ته‌وه و هاوڵاتیان ده‌توانن به‌کارى بهێنن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌ئاگادارینامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه هاوڵاتیان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه که به‌ھه‌وڵى تیمه‌کانیان ھێڵى گه‌رمى به‌شى پۆلیسى فریاکه‌وتنى سلێمانى (104) له‌ئێستادا چاک کراوه‌ته‌وه‌و له‌کاردایه.
هاوکات، ئه‌وه‌شیان خستۆته‌روو که هاوڵاتیان ده‌توانن له‌کاتى بونى ھه‌ر ڕوداو و کێشه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندى پێوه بکه‌ن. به‌ھه‌مانشێوه ھێڵى گه‌رمى به‌شى پۆلیسى نه‌ھێشتنى تاوانى سلێمانى (105) له‌کاردایه‌و له‌کاتى بونى ھه‌ر ڕوداو و کێشه‌یه‌کدا ده‌توانن په‌یوه‌ندى پێوه بکه‌ن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار